هێرشی پیادە بۆ سەر موسڵ راگیرا
هێرشەکانی فڕۆکە جەنگیەکان بەردەوام دەبێت

وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان، رایگەیاند" هێرشی هێزە عێراقییەکان بۆ دوو رۆژ رادەگیرێت بە مەبەستی چەسپاندن و جێگیرکردنی سەربازی ئەو شوێنانەی دەستیان ئازاد کراوە".

کۆلۆنێل جون دوریان وتەبێژ بەناوی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند" هێزە عێراقییەکان رەنگە بۆ ماوەی دوو رۆژ هێرشەکانیان راگرن بۆ چەسپاندنی ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستیان هێناوە بەرامبەر داعش".

وتەبێژەکەی هاوپەیمانان ئەوەی ئاشکرا کرد کە راوەستانی هێرشەکان لەنێو پلانی ئازادکردنی موسڵدا هەبووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر بنەکەکانی داعش لە بەرەکانی شەڕدا بەردەوام دەبێت.

لە دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی موسڵەوە فرۆکەکانی هاوپەیمانان ٢٥٠٠ مووشەکی جۆراو جۆرایان ئاراستەی بنکەکانی داعش کردووە.



PM:11:42:28/10/2016