بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، دڵشاد عومەر لەنێو خۆپیشاندەرانی مامۆستایاندا وتی "داواتان لێدەکەم بچەنەوە هۆڵەکانی خوێندن، بەڵام داواتان لێناکەم واز لە داواکاریەکانتان و ناڕەزایەتیەکان بهێنن".
ئەمڕۆ ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی چووە ناو خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی و لە لێدوانێکدا وتی "پشتگیری تەواوی مامۆستایان دەکەم و سەرجەم داوکانیان ڕەوایە".
هەروەها وتیشی، هەموو شتێک دەکەن بۆ پاراستنی شکۆی مامۆستا و دژی کۆکردنەوەی پارەشە بۆ مامۆستایان، ڕاشیگەیاند دژی دانانی سندوقی کۆکردنەوەی هاوکارییە لەلایەن بازرگانانەوە.
ئەمڕۆ لە سلێمانی لە دوو جێگاو لە راپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە، کۆیە و چەند شوێنێکی تر مامۆستایان خۆپیشاندانیان دژی سیستمی پاشەکەوتی مووچە ئەنجامدا.