خانمە پێشکەشکاری بەناوبانگی کورد، ئەڤین ئاسۆ پەیامێکی لەبارەی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ئەوەی لە تورکیا ڕوودەدات دژایەتیکردنی دیموکراسی و ئازادییە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئەڤین ئاسۆ پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی"حكومه‌تی توركیا ئه‌بێت ئه‌و راستییه بزانێت به زیندانیكردنی هاوسه‌رۆكان و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په هیچی چنگ ناكه‌وێت جگه لهسوربوونی زیاتری كورد بۆ درێژه‌دان به به‌رخودان، ئه‌وه‌ی له توركیا رووده‌دات دژایه‌تیكردنی دیموكراسی و ئازادییه و گورزی كوشنده‌یه له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی،وه‌ك چۆن خوشك و برایانمان له باكوور به ماڵ و به گیان به‌شداری خۆشی و ناخۆشییه‌كانی باشوریان كردووه"
هەروەها ئەڤین دەڵێت"ئێمه‌ش ئه‌بێت ئه‌مڕۆ ده‌نگمان یه‌ك بخه‌ین و ببینه قه‌ڵایه‌كی پۆڵایین بۆ گه‌لی سه‌ربه‌رزی باكوور و داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی هاوسه‌رۆكان و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بكه‌ین"