هەڵبژاردنی ئەمریکا دەستیپێکرد

هەڵبژاردنی ئەمریکا کاتژمێر ٢:٠٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و (218) ملیۆن و (959) هەزار هاوڵاتی مافی دەنگدانیان لەو هەڵبژاردنەدا هەیە بەڵام (146) ملیۆن و (311) هەزار كەس ناوی خۆیان تۆمار كردووە و پێنج کەسیش کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆکی ئەمریکا دەکەن.

لەم هەڵبژاردنەدا پێنج کاندید هەیە
لە هەڵبژاردنی ٢٠١٦ی سەرۆکایەتی ئەمریکادا پێنج کەس خۆیان بۆ سەرۆکایەتی کاندید کردووە کە وەک زانراوە یەکێکیان هیلارییە و ئەوەی دیکەشیان ترامپە.

بەڵام هەریەکە لە جیل ستاین کە تەمەنی 66 ساڵە و پزیشكە خۆی کاندید کردووە لەسەر پارتی سەوز، کە هەوڵ دەدات لایەنگرە دڵشكاوەكانی بێرنی سەندێرز، ركابەری پێشووی كلینتۆن بۆ لای خۆی رابكێشێ.

یەکێکی دیکەش لە کاندیدەکان گەری جۆنسۆنی تەمەن 63 ساڵە، پارێزگاری پێشووی ویلایەتی نیومەكسیكۆ، كاندیدی پارتی لایبەرتاریەنە. و ئەو دەیەوێت دەیەوێ دەنگی ئەو كۆمارییانە رابكێشێ كە دەنگ بە ترامپ نایەت و حەزیش ناكەن دەنگ بە دیموكراتەكان بدەن.
ئیڤن مەكموڵین تاكە كاندیدی سەربەخۆیە لەم هەڵبژاردنەدا كە پێشتر لە ئێف بی ئای كاری كردووە و لە ویلایەتەكەی خۆی (ویلایەتی ئۆتا) لایەنگری زۆری هەیە.

 چەند کەس مافی دەنگدانی هەیە؟
(218) ملیۆن و (959) هەزار هاوڵاتی مافی دەنگدانیان لەو هەڵبژاردنەدا هەیە بەڵام (146) ملیۆن و (311) هەزار كەس ناوی خۆیان تۆمار كردووە بۆ بەشداریكردن لەسەرجەم ویلایەتەكانی ئەو وڵاتە و ئەو پرۆسەیە تەنها لەرێگەی دەنگدانی راستەوخۆوە ئەنجام نادرێت.

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەشێكی بەدەنگدانی ناڕاستەوخۆیە لەرێگەی كۆگەلی هەڵبژاردن كە ژمارەیان (538) كەسەو بە"دەنگدەری گەورە" ناسراوەو هەركام لە پاڵێوراوەكان 270 دەنگی لەو ژمارەیە بەدەستهێنا دەبێتە سەرۆكی ئەمریكا.

ئەگەر کاندیدەکانی ئەمریکا یەکسان بوون چی ڕوودەدات؟
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت و هەر کاندیدێک ببێت بە سەرۆک دەبێت ٢٧٠ دەنگی ئەندامی ئەنجومەنی Electoral Collegeبەدەست بهێنێت، ئەگەر ئەمەش ڕووینەدا ئەوا ڕێکارێکی دیکە دەگیرێتە بەر و هەڵبژاردنەکە دوبارە ناکرێتەوە.
Electoral Collegeئەنجومەنێکە کە هاوڵاتیان دەنگی پێدەدەن و دواتر ئەوان سەرۆکی ئەمریکا و جێگری سەرۆک بۆ ماوەی چوار ساڵ هەڵدەبژێرن ئەمەش واتە خەڵکی ئەمریکا راستەوخۆ سەرۆکی وڵاتەکەیان هەڵنابژێرن، بەڵکو ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە هەڵدەبژێرن و دواتر ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، کە پێشتر بەڵێنیانداوە دەنگ بە کام کاندید بدەن، سەرۆک و جێگری سەرۆک دەستنیشاندەکەن.

بەڵام ئەگەر دوو کاندید هەردووکیان ٢٦٩ دەنگیان بەدەستهێناو یەکسان بوون ئەوا ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا (کۆنگرێس) سەرۆکێک هەڵدەبژێرن و کێبڕکێکە یەکلایی دەکەنەو

PM:02:15:08/11/2016