وەزیری پێشووی پەروەردە: قوتابیانی سلێمانی کراونەتە بارمەتە

دڵشاد عەبدولڕەحمان وەزیری پێشووتری پەرەوەردە دەڵێت: "لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان مامۆستایان قوتابیانیان بە بارمەتە گرتووە، کە ئەوش هیچ یاسا و ئایدۆلۆجیایەک پەسندی ناکات".

دڵشاد عەبدولڕەحمان وەزیری پێشووتری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەسەر لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەوڵایەتیی فەیسبووک دەنووسێت: "بڕوا ناکەم کەسێک هەبێت پشتیوانی بێ‌چەندوچوونی مافی مامۆستایان نەبێت، بەڵام ئەوەی لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دەگوزەرێت، ئیدی دەچێتە چوارچێوەی بەبارمتەگرتنی قوتابیان لەپێناو وەرگرتنی مافدا! کە ئەوەش هیچ یاسا و ئایین و ئایدۆلۆجیایەک پەسەندی ناکات، بۆیە ئیتر لەپێناو کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بە ڕووی منداڵان و قوتابی و خوێندکارانی ئازیزدا پێویستە بایکۆت ببڕێتەوە، ئیتر پاساوهێنانەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر بایکۆت واتە پاساوهێنانەوە بۆ زیاتر بەبارمتەگرتنی قوتابیان."



PM:03:51:08/11/2016