جۆن مەکین، سیناتۆری دیار و کاندیدی پێشووی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە
ویلایەتی ئەریزۆنا توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی
سەرۆکایەتی ئەمریکا.
جۆن مەکین دوای سەرکەوتنی وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند کاتێک لە
هەڵبژاردندا شکستی هێناوە و نەبووەتە سەرۆکی ئەمریکا بێ هیوا نەبووە و جەختی
کردەوە کە بەڵێن دەدات زیاتر کار بکات.
مەکەین کە یەکێک بووە لەسەربازانی جەنگی ڤێتنام و یەکێکە لە ڕەمزە
دیارەکانی ئەو وڵاتە سوپاسی ئەو سەربازانەی کرد لە شەری ڤێتنامدا بەشداریکردووە و
سوپاسی هەوادارانی کرد.
مەکین یەکێکە لەو کەسایەتییانەی کە چەندین جار سەردانی هەرێمی کوردستانی
کردووە و لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا چوار جار سەردانی باشووری کوردستان کردووە و
بە دۆستێکی نزیکی کورد دادەنرێت.