سەبارەت بە شکاندنی بایکۆتی مامۆستایان لە سنووری
پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە چەند بڕیارێکی جیاواز دەرکرا و وەزیری
پەروەردەش دەڵێت ئومێدیان بە شکاندنی بایکۆت هەیە.
ئەحمەد
سابیر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ڕایگەیاند کە هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی
شەممەدا لەسەر شکاندنی بایکۆت و دەستپێکردنەوەی خوێندن لە سنوری پارێزگاکانی
سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆدەبنەوە و هەڵوێستی خۆیان
ڕادەگەیەنن.
هاوکات ئەمڕۆش وەزیری پەروەردەی هەرێم،
پشتیوان سادق لەو بارەیەوە ڕایگەیاند "بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە و
بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکانى سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین،
بڕیاریانداوە لە ڕۆژی شەممەوە دەوام دەستپێبکەن، ڕاستە زەرەرێکی زۆر بە قوتابیان
کەوتووە و زیاتر لە چل ڕۆژە دەوامیان لە دەستچووە، بەڵام ئومێدێکی زۆرمان هەیە کە
مامۆستایانی خۆشەویست دەوام بکەن"
هاوکات ئەمڕۆ پێنج شەممە لقی راپەڕینی یەكێتی
مامۆستایان، لەكۆبونەوەی خۆیاندا بڕیاریانداوە درێژە بەبایكۆتی دەوام بدەن
تاجێبەجێكردنی داواكاری‌و بەڵێنەكان.
هەر ئەمڕۆ نوێنه‌ری مامۆستایانی ناڕازی له‌گه‌رمیان،
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیداجه‌ختیانكرده‌وه كه ئه‌وان شه‌ممه‌ی
داهاتوو، وه‌كو ته‌حه‌ددایه‌ك بۆ وه‌زاره‌تی پەروەردە ده‌رژێنه سه‌رشه‌قام‌و
خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌وان هه‌موو سێشه‌ممه‌یه‌كیش گردبوونه‌وه‌یان هه‌یه.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت، دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری
پەروەردەی سلێمانی دوێنێ ڕایگەیاند رۆژی شەممەی داهاتوو دەوامی قوتابخانەكان
دەستپێدەكاتەوە.