دەرگای ژمارەیەک لە قوتابخانەکان کرانەوە .. بایکۆتکردنیش بەردەوامە

هەرچەندە ئەمڕۆ دەرگای ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بەفەرمانی بەڕێوەبەرە گشتییەکان کراونەتەوە، بەلآم تا ئێستا دەوام نییەو، مامۆستایانی ناڕازیش بەردەوامن لە گردبوونەوەو خۆپیشاندان. 

کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و دەستکردن بەدەوام بە فەرمانی وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بە پاڵپشتی لایەنە سیاسیەکانە، بەلآم ئەو ژمارە قوتابخانەیەی دەرگاکانیان کراونەتەوە، تەنها بەڕێوەبەرەکان و ژمارەیەک مامۆستا دەوام دەکەن، بەلآم هیچ وانەیەک ناخوێنرێت، هاوکات لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی ناوچەی سەوزو شین، مامۆستایان چوونەتە بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی شارو شارۆچکەکانیان.

بە پێچەوانە ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابخانەکانی کۆیە دەرگاکانیان کرایەوەو دەوام دەستی پێکرد، هەروەها زانکۆی سلێمانی و ژمارەیەکی زانکۆی تر بڕیاریان دا سبەی دەستبکرێت بە دەوامی فەرمی. 



AM:10:12:12/11/2016