وێنە...ئەمشەو بڕۆ دەرەوە و ببینە مانگ چی لێدێت

ئەمشەو 14/11 لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان، یەكێك لە دیاردە دەگمەنە گەردوونییەكان ڕوودەدات ئەویش دەركەوتنی مانگە بە شێوەیەكی گەورەتر.

ئەمشە و مانگ و زەوی بەشێوەیەكی زۆر لەیەكتر نزیك دەبنەوە و دوری نێوانیان 50 هەزار كیلۆمەتر كەمدەكات، بەو هۆیەشەوە مانگ زۆر بە گەورەی دەردەكەوێت كە بە (super moon) ناسراوە و كەسانێكی زۆر لەسەرتاسەری جیهانەوە بینەری دەبن.

هەرچەندە دیاردەی (super moon) ساڵانە چەند جارێك ڕوودەدات، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی ناسا ئەو قەبارەیەی ئەمشەو مانگی پێدەبینرێت لە ساڵی 1948 وە بەو قەبارەیە نەبینراوە كە %14 گەورەترە و %30 ڕوونترە لە كاتەكانی دیكە، ئەم دیاردەیەش تا ساڵی 2034 ڕووناداتەوە.



PM:03:46:14/11/2016