هەفتەی داهاتوو دوو وەزارەتی دیكە موچە وەردەگرن

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی رۆژی دووشەممە 21-11-2016 مووچەی دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت و رۆژی سێشەممە 22-11-2016 مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت .

بەپێی زانیاریەكانی ماڵپەڕی كوردیو، زمانحاڵی یەكگرتووی ئیسلامی وەزارەتی ناوخۆ لە هەفتەی داهاتوودا خشتەی مووچەكانیان ڕادەگەیەندرێت و مووچەكانیان پێ دەدرێت .

هەر لە هەفتەی داهاتوو ئەگەر لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە پارەی تەواو ڕەوان بكرێت ئەوا وەزارەتی دارایی مووچەی وەزارەتی پەروەردەش دابەش دەكات ، بەڵام دابەشكردنەكە دوو رۆژ دەخایەنێت و رۆژێك بۆ پەروەردەكانی دەرەوەو رۆژێكیش بۆ پەروەردەكانی ناوەوەی شارەكان دەبێت .

بەو جۆرەش فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەونە نیوەی دووەمی مانگی 11 ەوەو چارەگە مووچەی مانگی ئەیلولیان دیار نابێت و دەكەوێتە هەفتەیەكیتری دواترەوە .



PM:03:50:17/11/2016