وه‌زاره‌تی سامانه
سروشتییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوای قهرهووی یه‌ک ملیار و 500 ملیۆن
دۆلار له که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌کات و داوای یاسایی لەسەر شاسوار عەبدولواحید
خاوەنی کەناڵەکە و بەڕێوەبەری گشتی کەناڵەکە و سەرنوسەری ئەو کەناڵە تۆمار دەکات.
وه‌زاره‌تی سامانه
سروشتییه‌کان له راگه‌یه‌نراوێکی فه‌رمیدا ڕایگەیاند، سکاڵایه‌کی یاساییان له‌سه‌ر
که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی تۆمار کردووه، پاش ئه‌وه‌ی که‌ناڵه‌که چه‌ند راپۆرتێکی له‌سه‌ر
داهاته‌کانی نه‌وت و چالاکییه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که بڵاو کردووه‌ته‌وه، به‌تۆمه‌تی
ئه‌وه‌ی زانیارییه‌کان ناراست و چه‌واشه‌کارین و ئه‌وه‌ش زیانی مادی و مه‌عنه‌وی
به وه‌زاره‌ته‌که گه‌یاندووه.
سامانه سروشتییه‌کان
هاوکات له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نراوه‌که‌یدا ده‌قی ئه‌و سکاڵایه‌ی بڵاوکرده‌وه که له
دادگه‌ی به‌رایی هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌و که‌ناڵه‌ی تۆمار کردووه و تیایدا داوای قه‌ره‌بووی
یه‌ک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار له که‌ناڵه‌که ده‌کات.
هەر لەو
ڕاگەیەندراوەدا هاتووە "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان زۆر هه‌وڵیدا بۆ گه‌یاندنی
راستییه‌کان بۆ رای گشتی که‌وا سه‌رجه‌م داتاکانی ئێن ئاڕ تی هه‌ڵه‌ن و وه‌زاره‌ت
داوای له که‌ناڵی ناوبراو کرد که پێداچوونه‌وه به ژماره‌کانیان بکه‌ن و به‌رامبه‌ر
به بڵاوکردنه‌وه‌ی داتا بێ بنه‌ماکانیان که ته‌نیا بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی به‌کاریان
هێناوه، داوای لێبووردن بکه‌ن، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانی وه‌زاره‌ت و هه‌روه‌ها
کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان بۆ پێشکه‌شکردنی سه‌رجه‌م به‌ڵگه پێویسته‌کان که زۆر
ئاشکرایه و ده‌یسه‌لمێنێت که‌وا که‌ناڵی ناوبراو ژماره‌کانی ساخته‌ن و دوورن له
هه‌موو جۆره راستییه‌ک، که‌چی دووباره و سێ باره که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی به‌رده‌وام
بوون له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی ژماره ساخته‌کان و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ژماره
راسته‌قینه‌کان و ژماره ساخته‌کانیان چاک نه‌کرده‌وه و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر
نه‌ریتی چه‌واشه‌کاریان که دووره له هه‌موو ئه‌خلاقێکی ستانداردی رۆژنامه‌وانی
له جیهان و هه‌رێمی کوردستاندا".
لە ڕاگەیەندراوەکەی
ئەو وەزارەتەدا هەروەها هاتووە "به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی و به پێدانی مۆڵه‌تی
سێ رۆژ بۆ چاککردنه‌وه‌ی ژماره‌کان و داوای لێبووردن له حکوومه‌ت و خه‌ڵکی
کوردستان که تێیدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان زۆر ئاشکرایانه روونی کردووه‌ته‌وه
که رێکاری یاسایی توند ده‌گرێته به‌ر به‌رامبه‌ر به که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی".
سامانە سروشتییەکان
لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆیان نوسویانە "دوای ته‌واوبوونی واده‌ی هۆشدارییه‌که و
به‌رده‌وامبوونی که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی به بڵاوکردنه‌وه‌ی ژماره ساخته‌کان، وه‌زاره‌تی
سامانه سروشتییه‌کان له 17ی نۆڤێمبه‌ردا له دادگه‌ی به‌رایی هه‌ولێر سکاڵای
یاسایی تۆمار کرد و داوای قه‌ره‌بوو به بڕی یه‌ک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار وه‌ک
ژماره‌یه‌کی خه‌مڵێنراو که قه‌باره‌ی ئه‌و زه‌ره‌ر و زیانه ده‌خاته روو که وه‌زاره‌تی
سامانه سروشتییه‌کان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند بووه له‌رووی
دارایی و مه‌عنه‌وییه‌وه".