کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر راگەیاندنەکەی دوێنێ بارزانی هاتە دەنگ و رایانگەیاند" با قسەکانی بارزانی بکەینە دەروازەیەک بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان".
کۆمەڵی ئیسلامی لە راگەیاندنێکی کورتداباس لەوە دەکەن "له‌م هه‌لومه‌رجه ئاڵۆز‌و پڕ له ته‌نگه‌ژه و قه‌یرانانه، پێمان باشه په‌یامه‌كه‌ی كاك مه‌سعود بارزانی بكه‌ینه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان و ڕزگاربوون له‌م قه‌یرانه سیاسی و یاسایی و داراییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی تێكه‌وتووه".
لە راگەیەندراوەکەی کۆمەڵدا هاتووە " ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌كان كرا، ئه‌وا ئێمه پێشنیار‌و قسه‌ی خۆمان كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی كوردستانه، له كۆبونه‌وه‌كاندا ده‌خه‌ینه‌ڕوو".
شەوی رابردوو ١١/٢٠ بارزانی لە راگەیاندراوێکی نوێ دا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئامادەیە سەرۆکی هەرێم جێهێڵێت و کەسێکی تازە دابنرێت تا هەڵبژاردنی ئایندە، هەروەها حکومەتێکی نوێ پێکبهێنرێت، بەڵام هاوکات جەختی لەسەر گۆڕینی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردەوە.