بڕی كارەبای نیشتمانی كەمتر دەبێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت بڕی كارەبای نیشتمانی بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی كەمتر دەبێتەوە‌و وەزارەتی كارەبا بڕێكی كەم كارەبا رەوانەی سلێمانی دەكات.
لەمبارەیەوە سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند "خواستی به‌كارهێنانی كاره‌با زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه‌و له‌ئێستادا 10 بۆ 12 كاتژمێر كاره‌با به به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه بڕی ئه‌و كاره‌بایه‌ی به‌سلێمانی ده‌درێت جگه له‌وه‌ی به‌شناكات له‌ئێستادا ئامێری گۆڕه‌ری به‌دیل نییه بۆ چاككردنه‌وه‌و به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌ریش به‌هۆی بێ موچه‌ییه‌وه وه‌ك پێویست ناتوانن ده‌وامبكه‌ن.
سیروان محه‌مه‌د، هۆكاری زیادبوونی خواستی كاره‌بای بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شنه‌كراوه‌و هه‌روه‌ها به‌هۆی بێموچه‌یی‌و نه‌بوونی پاره‌وه هاوڵاتیان ناتوانن نه‌وت بكڕن.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با، ژماره‌ی هاوبه‌شه‌كانی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان ئێستا زیاتر ملیۆنێك و 400 هه‌زار هاوبه‌شه‌و بڕی به‌رهه‌می كاره‌با له ئێستادا 2800 مێگاواته و زۆرترین خواستیش له زستانی ساڵی پاربووه كه گه‌یشتوه‌ته 6000 هه‌زار مێگاوات.
له‌ئێستادا بڕی پێویستی پارێزگای سلێمانی به‌كاره‌با 1250 مێگاواته، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی كاره‌با 550 بۆ 650 مێگاوات كاره‌با به‌سلێمانی ده‌دات، به‌پێی ئه‌و ئامارانه كه‌خه‌ندان، له‌كاره‌بای سلێمانی وه‌ریگرتووه.
- خەندان
PM:02:06:23/11/2016