نرخی نەوتی سپی بەهۆی هاتنی وەرزی سەرما و دابەشنەکردنی بەرزبووەتەوە و لە ئێستادا نرخەکەی لە دوو هێندەی نرخی ئاسایی نزیک دەبێتەوە
محه‌مه‌د حه‌سیب به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و گازى سلێمانى به "ڕۆژنامەی وشە"ی ڕاگەیاندووە " تا ئێسته نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه، هه‌ورامان، پێنجوێن، شارباژێر، قه‌ڵادزێ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر دابه‌ش كراوه و به‌رده‌وامین له دابه‌شكردن به‌پێى ئه‌و پشكه‌ی كه له به‌غداوه بۆمان دێت".
هەروەها وتووشییەتی "له سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕینداین ده‌ست به دابه‌شكردن ده‌كه‌ین، دواتر دێینه نزیكى سلێمانى، بۆ سنوورى پارێزگاى سلێمانیش پێویستمان به 101 ملیۆن لیتر نه‌وت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بدرێته هاووڵاتییان"
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە دیار نییه كه‌ی ده‌گه‌ینه ناو سه‌نته‌رى شارى سلێمانى و ده‌ست به دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌كه‌ین به‌سه‌ر هاووڵاتییانی شاردا.
دیلمان مسته‌فا یه‌كێكه له بازرگانه‌كانی فرۆشتنی نه‌وت بە هەمان ڕۆژنامەی وتووە "ئێمه بازرگانى نه‌وت ده‌كه‌ین به‌شێوه‌ى كۆ، یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له دووزخورماتوو به كه‌متر له 130 هه‌زار ده‌كڕین و له ناو شارى سلێمانى به 130 هه‌زار دینار ده‌یفرۆشینه‌وه به هاووڵاتییان و بڕه پاره‌یه‌كى زۆر كه‌م ده‌خه‌ینه سه‌ر نه‌وته‌كه، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێسته، نرخى نه‌وت كه‌مێك هه‌رزانتر بوو، به‌ڵام به‌رده‌وام كاتێك خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد ده‌بێت، نرخه‌كه‌شى به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌مه له هه‌موو شوێن و وڵاتێك به‌و شێوه‌یه‌یه، به‌ڵام له وه‌رزى هاویندا یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 60 هه‌زار دینار بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ى خواستى له‌سه‌ر نه‌بووه"
كارزان عوسمان، نه‌وتفرشێكى ترە لە شاری سلێمانی و وتوویەتی نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ئێستا نرخى یه‌ك به‌رمیل كه 200 لتره به 140 هه‌زار دیناره.
.