خشتەیەکی نوێی کارەبا لە سلێمانی دیاری‌کرا و بە گوێرەی خشتەکەش نابێت
بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر زیاتر مۆلیدە ئەهلییەکان کارەبا بدەن بە هاوڵاتیان، هاوکات بەرپرسێکی
وەزارەتی کارەباش ڕایگەیاند کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی خشته‌ی پێدانی
كاره‌بای بۆ مۆلیده ئه‌هلییه‌كان دیاریكرد‌و به‌پێی خشته‌كه مۆلیده‌كان له‌ماوه‌ی
24 كاتژمێردا نابێت بۆ ماوه‌ی 10 كاتژمێر كاره‌با بده‌ن به هاوڵاتیان.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی
بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە "ئاگاداری سەرجەم خاوەن موەلیدەكانی ناو شاری سلێمانی
كراوه‌ته‌وه، كە له‌ئەمڕۆ (26/11/2016)وە لە كاتژمێر (12 نیوەڕۆ تا 1ی شەو) هەر كاتێك
كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە ئەوان كارەبا بەهاوڵاتیان بدەن و پێویستە كارپێكەری موەلیدەكانیان
دوانەكەون لە پێدانی كارەبا".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "هه‌روه‌ها
لە (1)ی شەو تا 7ی بەیانی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كارنەكەن، بەڵام لە 7ی بەیانی تا 8ی
بەیانی پێویستە كاربكەن، لە 8ی بەیانیش تا 12ی نیوەڕۆ كارنەكەن"
هەروەها سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى
كاره‌باى پارێزگاى سلێمانى ڕایگەیاند "شه‌وى ڕابردوو به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌هۆی
دابه‌زینی په‌ستانی غازی كۆمپانیای (دانه‌غاز) بۆ (1688) مێگاوات دابه‌زی، به‌وه‌ش
پشكی پارێزگاكان كه‌مبوونه‌وه، به‌ڵام دوای هه‌وڵه‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم
و كۆمپانیای دانه‌غاز، په‌ستانی غاز و به‌رهه‌مهێنانی به‌ره‌و ئاسایی بونه‌وه و به‌ره‌و
باشبوون ده‌ڕوات".
هەروەها دەڵێت"ئه‌و كاره‌بایه‌ی له كوردستان به‌رهه‌م دێت 34% پشكی پارێزگای سلێمانییه
به ئیداره‌ی گه‌رمیانیشه‌وه، له‌گه‌ڵ 42% بۆ هه‌ولێر و 24% بۆ پارێزگای دهۆكه، دوای
ئه‌وه‌ی پشكی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی چیمه‌نتۆ و ئاسنی لێ ده‌رده‌كرێت".
ڕاشیگەیاندووە "هاوكات له چەند ڕۆژی ڕابردوودا
به‌هۆی هاتنی شه‌پۆڵێكی سه‌رماوه خواست له‌سه‌ر كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه،
ئه‌وه‌ش بۆته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با"..