"تۆمەتبارانی کوشتنی مەلاکەی هەولێر ئاشکرا بوو"

سەرۆكی لقی یەكێتی زانایانی دهۆك ئاشکرایکرد دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی مەلا وشیار ئیسماعیل دەستگیرکراون.

مەلا ئیحسان رێكانی، سەرۆكی لقی یەكێتی زانایانی دهۆك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "دوو كەس بەتۆمەتی كوشتنی مەلا وشیار ئیسماعیل لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون".

هەروەها دوای حەوت ڕۆژ لەو ڕوداوە، د.تارق نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر بە SNNی ڕاگەیاندووە "چەند تۆمەتبارێک دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا دەستی پێکردوە".

هۆشیار ئیسماعیل مستەفا، بانگخواز و مامۆستای ئاینی لە ساڵی ١٩٧٦ لە قەزاى بەردەڕەش دا لەدایکبووە و خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە، لە ساڵی ١٩٩٩ دا ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە و ساڵی ٢٠٠٣ کۆلیژی شەریعەی تەواو کردوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٧ ماستەر و ساڵی ٢٠١٣ دکتۆرای لە تەفسیردا بەدەستهێناوە، ماوەی ١٣ ساڵە وتاربێژ بووە.



AM:10:44:27/11/2016