هەرچەندە لەسەر پەیامەکەی بارزانی هیچ لایەنێک مەرجی نییە بۆ گفتوگۆ، بەڵام نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی رایگەیاند" هەر لایەنێک مەرجی هەبێت ئەوا دانانیشین لە گەڵیان" سەرچاوەیەکیش ئاشکرای دەکات ئەوە بۆ دەرکردنی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامییە لە گفتوگۆکانی چارەسەری کێشەکان.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حکومەتی هەرێم رایگەیاند " وه‌كو پارتی ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك دابنیشن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كه مه‌رجی نه‌بێت، به‌ڵام هه‌ر لایه‌نێك مه‌رجی هه‌بێت له‌گه‌ڵی دانانیشن، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی حكومه‌ته‌كه‌ی نیشاندا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌گه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات.
نێچیرڤان بارزانی كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان لە هەولێر وتی " پارتی ئاماده‌یه به گفتوگۆ‌و له‌سه‌ر مێزی دانوستان كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حزبه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و چاوه‌ڕوانی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن".
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند" رۆژ بەرۆژ پەیامەکەی بارزانی زیاتر رووندەبێتەوەو خەریکە ئەوە ئاشکرا دەبێت کە پارتی دەیەوێت لە گفتوگۆکان و لە دەسەڵاتیش هەریەک لە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی پەراوێز بخات".
ئەو سەرچاوەیە وتیشی دوو رۆژ لەمەوبەر لە میدیاکانی پارتیەوە د، فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند " پێیان باشە لەگەڵ یەکێتی بە پرۆژەیەک لەگەڵ لایەنەکان دابنیشن".
11/٢٠ بارزانی لەپەیامێكدا رایگەیاند، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسیی هه‌رێم دەبێت پەرله‌مان كارا بكرێته‌وه و سه‌رۆكایه‌تییه‌كی تازه بۆ پارله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، هه‌روه‌ها حزبه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكبكه‌ون حكومه‌تێكی نوێ دابمهزرێتو كه‌سێكیش بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌ستنیشان بكرێت هه‌تا كاتی هه‌ڵبژاردن بۆئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بگرێته ئه‌ستۆ.