پارێزگاری سلێمانی لەسەر گیراوەكانی ئەمرۆ هاتەدەنگ

سەردار قادر، پارێزگاری سلێمانی بە وەكالەت بە راگەیەنراوێكدا خوازیاری ئازادكردنی گیراوەكانی ئەمرۆی شاری سلێمانی دەكات.

لە راگەیەنراوەكەدا سەردار قادر داوا دەكات لەزووترین كاتدا  سەرجەمی ئەو گیراوانە ئازاد بكرێن كە ئەمرۆ لە خۆپیشاندانی مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون، بە پێچەوانە هەڵوێستیان دەبێت.

هەروەها سەردار قادر، له‌بری پارێزگاری سلێمانی  داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی دەكات و داواش لە هاوڵاتیان و خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان دەكات هێمنی و ئاسایشی سلێمانی و ژیانی ئاسایی بپارێزن.

داواشی لەلایەنە ئەمنییەكان كردووە سەرجەم دەستگیركراوانی ئەمڕۆ ئازاد بكەن و دەشڵێت "بۆ ئەو مەبەستە لە پەیوەندی بەردەوامداین بۆ ئازادكردنی تەواوی دەستگیركراوان، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئازادنەكرێن هەڵویستی ترمان دەبێت".




PM:01:30:01/12/2016