تا ئێستا چوار لە مامۆستایانی ناڕازی کە ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی دەستگیرکرابوون، ئازادکرانو سەردار قادر لەهەوڵی ئازادکردنی ئەوانی تردایە.
لیژنەی ئەمنی سلێمانی لە كۆبوونەوەدایە و هەوڵی ئازادكردنی ئەو مامۆستایانە دەدەن كە تا ئێستا ئازاد نەكراون.
سەرچاوەیەك بە سپی میدیای ڕاگەیاند"لیژنەی ئەمنی سلێمانی لە كۆبوونەوەدایە و هەوڵی ئازادكردنی ئەو مامۆستایانە دەدەن كە تا ئێستا ئازاد نەكراون.
هەر لەوبارەیەوە ئاكۆ جەمال كە یەكێكە لە مامۆستایانی ناڕازی بە سپی میدیای ڕاگەیاند " تا ئێستا زانیاریم هەیە چوار لە مامۆستایانی ناڕازی ئازادكراون ئەوانیش(ڕێبوار غەریب ، سامان تاهیر ، بێخاڵ عەلی ،كامەران قەرەداغی ) ن ".
پێشتر میدیاكان بڵاویان كردبوەوە كە مامۆستایان ( بەرهەم مستەفا، نەوشیروان حەمە غەریب، ئاوات ئازاد، سامان تاهیر، نجم الدین، ئاوات حەسەن، ئامانج حەسەن، عوسمان گوڵپی، ئاسۆ خدر، بێخاڵ عەلی،عادل محەمەد، ساجد، بێخاڵ حەسەن، گوڵاڵە سدیق ) ژمارەیەکیان لەنێو ماڵەکانی خۆیان و ئەوانی تریشیان لە کاتی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆدا دەستگیركراون.