ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رەخنە لە رێوشوێنەکانی حکومەت دەگرن کە وەک فشار دژی مامۆستایان پیادەی دەکەن و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە بایکۆتکردن بەردەوامەو دوو شەممە لەبەردەم پەروردەی رۆژئاوا خۆپیشاندانی هێمنانە سازدەکەن.
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازییه‌وه
هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان
مامۆستایان، موچه‌خۆرانی به‌شخوراو
وه‌ك ده‌زانن ده‌سه‌ڵات له‌بری چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه و زانكۆكان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، رۆژ له‌دوای رۆژ بیر له رێكاری نا یاسایی و نابه‌جێ زیاتر ده‌كاته‌وه و پاش هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران به‌به‌كارهێنانی هێز، له‌ئێستادا به‌نیازه له‌ڕێگای پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم به‌مامۆستایان به‌كارهێنانی وه‌ك فشارێكی ده‌روونی شه‌ڕی ئیراده‌ی مامۆستایان بكات، ئه‌نجومه‌نیش وه‌ك ده‌نگی شه‌قام به‌پێویستی ده‌زانێت ئه‌م چه‌ند راستییه بۆ مامۆستایان و رای گشتی بخاته ڕوو:
1. پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم به‌مامۆستایان بۆ وه‌رگرتنی راوبۆچونیان له‌سه‌ر شكاندنی بایكۆت كارێكی ته‌واو نایاساییه و ته‌نها ئامانج لێی ترساندنی مامۆستایان و دروستكردنی فشاری ده‌روونییه له‌سه‌ریان، هاوكات هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ بڕینی موچه‌كانیان به‌هه‌مان شێوه نایاساییه و ده‌سه‌ڵات له‌كاتی پێنه‌دانی مافی مامۆستایان‌دا به‌هیچ جۆرێك ناتوانێت ئه‌و كاره بكات
2. ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مساڵی خوێندن هه‌ژمارناكرێت و مۆڵه‌تی بێ موچه بۆ مامۆستایان ده‌كرێت، به‌هه‌مان شێوه كارێكی نایاساییه و به‌ته‌واوه‌تی ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی بێ موچه ته‌نها به ره‌زامه‌ندی مامۆستایان ده‌بێت و هیچ هێز و ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت ئه‌و كاره به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا بسه‌پێنێت
3. به‌شێك له سایت و په‌یج و ئه‌كاونته سێبه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌نگۆی دروستبوونی گرفت له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئێمه له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، هاوكات ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ش رووبه‌رووی دادگا ده‌كه‌ینه‌وه و به‌هیچ جۆرێك رێگه به‌چه‌واشه‌كاری زیاتریان ناده‌ین
4. رای گشتی و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه بایكۆت به‌رده‌وامه و رۆژی 2 شه‌ممه 5/12 له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نیانه و دوور له توندوتیژیی ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه و به‌هیچ جۆرێك سازش له‌سه‌ر داوا ره‌واكانمان ناكه‌ین كه گیڕانه‌وه‌ی سایشته داراییه‌كان و ده‌ركردنی مامۆستایانه له سته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه
سه‌ركه‌وتن بۆ شۆڕشی سپی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران
بایكۆت به‌رده‌وامه
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی
3/12/2016