سپی وێنەی یەکێک لە خۆکوژەکانی دەربەندیخان بڵاودەکاتەوە

سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی ڕایگەیاند ئەمڕۆ "کاتژمێر ١٠ لە گوندێکی نزیک دەربەندیخان دوو تیرۆرست خۆیان تەقاندەوە لە کاتێکدا هەوڵی دەستگیرکردنیان دەدرا".

سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی بە سپی میدیای ڕاگەیاند "ئەمڕۆ لە نزیک گوندی پونەڵەی سەر بە دەربەندیخان لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکان هەوڵی دەستگیرکردنیان داوان دوو چەکدار خۆیان تەقاندووەتەوە".

سەرچاوەکە جەختی لەوەشکردەوە کە هێزە ئەمنییەکان سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە پێدەچێت ئەو دوو چەکدارە ئەو کەسانەبن کە هەفتەی ڕابردوو تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان کردبوو کە بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی کوژرابوون و کەسێکیش بریندار بوو.

هەروەها ناسح حەسەن، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایگەیاند "ئەوەی تاوەکو ئێستا یەکلایی بووەتەوە تەرمی دوو چەکداریان کە خۆیان تەقاندووەتەوە لەژێر دەستی هێزە ئەمنییەکاندایە".

ئەگەرچی تا ئێستا ناسنامەی ئەو دوو چەکدارە بە دیاریکراوی نەزانراوە، بەڵام وێنەی یەکێک لە چەکدارە خۆکوژەکان دەست سپی کەوتووە و سپیش وێنەکە بڵاودەکاتەوە.

ده‌ربه‌ندیخان یه‌كێكه‌ له‌قه‌زاكانی سه‌ر به‌ پارێزگاى سلێمانی و ده‌كه‌وێته‌ دووری نزیكه‌ى 75 كیلۆمه‌تری باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و پارێزگایه‌.




 



PM:12:54:04/12/2016