بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەست لە کاردەکێشێتەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دڵشاد عومەر کە لەسەر پشکی گۆڕانە دەست لە کاردەکێشێتەوە.

بەرپرسی نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی شادومان سەلامو بە ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دڵشدا عومەر دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ڕادەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە کۆنفرانسەکەی بەڕێوەبەری پەروەردە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سازبکرێت.

دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروردەی سلێمانی لە کاتێکدایە کە ماوەی دوو مانگە مامۆستایانی ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو راپەرین و گەرمیان خۆپیشاندان دەکەن و تا ئێستا دەرگای قوتابخانەکان نەکراونەتەوەو داوای هەڵوەشانەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە دەکەن.



AM:10:24:06/12/2016