وێنە...ئیلیسا واز لە گۆرانی وتن دەهێنێت و ئەم کارە دەکات

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی ئیلیسا، لە شەوی سەری ساڵدا واز لە گۆرانی وتن دەهێنێت.

ئيلیسا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی بڵاوكردۆتەوە و ئاشكرای كردووە ئەمساڵ لە شەوی سەری ساڵی نوێدا هیچ ئاهەنگێك ئەنجام نادات و دەیەوێت كاتێكی جیاواز بەسەر بەرێت.

ئیلیسا لەو شەوەدا دەچێتە پایتەختی یەكێك لە وڵاتە ئەوروپییەكان و دەیەوێت كاتێكی خۆش لەگەڵ هاوڕێكانی بەسەر بەرێت.
هەواڵەكە هەوادارانی ئیلیسا توشی شۆك كردووە كە بەشێكیان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئامادەبونی بوون لە ئاهەنگی ساڵی نوێدا، بەتایبەت كە ئەو خانمە ماوەیەك پێش ئێستا ئەلبومە نوێكەی بڵاوكۆدتەوە و زۆرینەی جەماوەرەكەی خوازیاربوون لە ئاهەنگی ئەو شەوەدا گوێیان لە گۆرانییەكانی بێت.

ئەنجامدانی ئاهەنگەكە بۆتە هەواڵی گەرمی میدیاكان بەو پێیەی هونەرمەندان گرنگییەكی زۆر بە ئاهەنگی ئەو شەوە دەدەن، ئەمەش بۆ یەكەمجارە ئیلیسا كارێكی لەو شێوەیە بكات.



PM:03:09:06/12/2016