وێنە... پێشكەشكارەكەی ڕەنگ و ئاهەنگ لەگەڵ ڕۆمانسیترین پیاوی كورد چی دەكات؟

خانمە پێشكەشكاری ڕەندە شۆڕش وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە لەگەڵ یەكێك لە هونەرمەندە ناسراوەكان گرتویەتی.

ڕەندە شۆڕش لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی كورد هۆمەر دزەیی گرتویەتی، كە یەكێكە لە دیارترین هونەرمەندەكانی كورد و بەهۆی ستایلی گۆرانییەكانییەوە بە پیاوە ڕۆمانسییەكە ناسراوە.

ڕەنگە دەزەیی لە هەولێر بینیوە و دڵخۆشی خۆشی دەربڕیوە بەو وێنەیە كە لەگەڵ ئەو هونەرمەندەدا گرتویەتی.

ڕەندە شۆڕش پێشكەشكاری پرۆگرامی ڕەنگ و ئاهەنگە لە كەڵی كورد ماكس، بەڵام ماوەیەكە پرۆگرامەكەی وەستاوە و بەم زووانە بەشێوازێكی نوێ دەردەكەوێتەوە و ڕەنگ و ئاهەنگ بە ستایلێكی دیكە پێشكەش دەكات.




PM:03:11:06/12/2016