حکومەتی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا کە ئەمشەو بڵاویکردەوە، واتە شەوێک پێش دوا کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر بوودجە، ئاشکرای دەکات ئەوەی لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق دانراوە بۆ هەرێم بە بەراورد لەوەی خۆمان نەوت بفرۆشین، داهاتی هەرێم ٣٩٠ ملیار دیناری زیاتر چنگ دەکەوێت.
لە روونکردنەوەکەدا هاوتووە "له كاتێكدا حاڵه‌تی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به شێوه‌ی ئێستا، كۆی گشتیی داهاتی چاوه‌ڕوانكراوی مانگانه بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مای 42 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت و داهاته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆ، بریتی ده‌بێت له 1 ترلیۆن و 20 ملیار دینار مانگانه، واته به جیاوازیی 390 ملیار دینار زیاتر له‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی 2017ی عیراقی فیدرالدا هاتووه".
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سه‌باره‌ت به به‌شە بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌ی عیراقی فیدرالی ساڵی 2017دا
ئه‌وه‌ی له بڕگه‌كانی په‌یوه‌ندار به هه‌رێمی كوردستانه‌وه له یاسای بودجه‌ی گشتیی عیراقی فیدرالدا بۆ ساڵی 2017 هاتووه، پیلانێكی سیاسیی مه‌ترسیداره دژ به هه‌رێمی كوردستان و به‌داخه‌وه ئه‌و پهرلهمانتهرانهی كوردستانیش كه ده‌نگیان بۆ یاساكه داوه، زانیبێتیان، یان نه‌یانزانیبێت، سه‌ره‌ڕای پێدانی زانیاریی پێویست پێیان، پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌خۆران، ده‌نگیان به یاساكه داوه بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن كه ئه‌مه له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا نییه. بۆیه نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا ده‌بێ وشیار و ئاگادار بن و نه‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی ناحه‌زانی كوردستانه‌وه و نه‌بنه به‌شێك له‌و پیلانه ڕه‌شانه‌ی دژ به خه‌ڵك و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی و ئایندهی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن.
بهراوركردن و لێكدانه‌وه‌یه‌كی ساده‌ی ژماره‌كان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه یاساكه له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ئاماده كراوه و هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی تێدا نیه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی له یاساكه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كراوه، ناكاته هێنده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له فرۆشی نه‌وت و داهاته‌كانی ناوخۆوه ده‌ستی ده‌كه‌وێت. ئه‌ویشی كه گوایه به پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی یاساكه؛ حكوومه‌تی عیراقی فیدرال مووچه‌ی مووچهخۆارنی هه‌رێمی كوردستان دابینكردن ده‌كات، له درۆیه‌كی بێبنه‌ما زیاتر نییه و، بهرواردكردن و لێكدانه‌وه‌یه‌كی ژماره‌كانی فرۆشی نه‌وت و داهاته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه شایستانه‌ی له یاساكه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری كراون، زۆر به ڕوونی ئه‌م ڕاستییه ده‌رده‌خات.
یاساكه كه له ڕێكه‌وتی 4ی كانوونی یه‌كه‌م له په‌رله‌مانی عیراق په‌سه‌ندكرا به‌بێ ئه‌وه‌ی له هیچ قۆناغێكی ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ته‌شریعكردنی له په‌رله‌مانی عیراق، به‌شداری به حكوومه‌تی هه‌رێم و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بكرێت و، بێ ئه‌وه‌ی داواكاری و پێشنیازه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقی تیادا ڕه‌چاو بكرێت، پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما چهسپێنراوهكانی ده‌ستووری عیراق بۆ به‌شداریپێكردنی هه‌رێم له داڕشتنی بودجه‌ی وڵاته، به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق بێت به‌بێ جیاوازی و له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق، نه‌ك زۆرینه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ژماره و داتای دروست به‌راوردكارییه‌كی شیكارانه ده‌خاته ڕوو له‌نێوان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه وه‌ك به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2017دا دانراوه به‌پێی ته‌رخانكراوه‌كانی خشته‌كانی هاوپێچی یاسای بودجه، له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێم له پرۆسه‌ی ڕاسته‌وخۆی هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستی ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی خه‌رجی مانگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به پێشمه‌رگه‌وه كه له بڕگه‌ی پێنجه‌می مادده‌ی هه‌شته‌می یاساكه‌دا هاتووه، هیچ ڕوون و ئاشكرا نییه و هه‌مان ئه‌و ده‌قه‌یه كه له یاساكانی بودجه‌ی فیدرالی ساڵانی پێشووش هاتبوو، به‌ڵام به‌هۆی ناڕوونی و نادیاریی ژمارهكانهوه، هیچ ساڵێك جیبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌مساڵیش نازانرێت بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ هێزه وشكانییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق چه‌نده و ڕێژه‌ی چه‌ند له‌و ته‌رخانكراوه بۆ پێشمه‌رگه‌یه و ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ش چه‌ند هه‌ژماركراوه؟. له ساڵی 2005ه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی هه‌مان ده‌قی یاسایی، كه‌چی تا ئێستا ته‌نها یه‌ك دیناریش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خه‌رج نه‌كراوه، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌وه به ڕێژه‌ی 17% له دابینكردنی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له چوارچێوه‌ی خه‌رجییه سیادییه‌كان، به‌شدار بووه.
سه‌باره‌ت به بڕگه‌كانی مادده‌ی 10 له یاساكه، به‌پێی بڕگه‌ی 53 له خشته‌ی (ه) ی هاوپێچی یاساكه، نزیكه‌ی 6 ترلیۆن دینار بۆ ساڵی 2017 دانراوه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و مووچه‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و سوودمه‌ندانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی كه مانگانه ده‌كاته 496 ملیار دینار، له كاتێكدا بڕی بودجه‌ی پێویست بۆ دابینكردنی ته‌واوی شایسته‌ی داراییی یه‌ك مانگی مووچه‌خۆران كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 1 ملیۆن و 400 هه‌زار مووچه‌خۆره، نزیكه‌ی 880 ملیار دیناره، واته مانگانه كورتهێنانی شایسته‌ی داراییی مووچه‌خۆران 384 ملیار دیناره.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به بودجه‌ی به‌كاربردنه‌وه، به‌شی هه‌رێم به بڕی 1 ترلیۆن و 610 ملیار دینار بۆ ساڵی 2017 خه‌مڵێنراوه، كه مانگانه ده‌كاته 134 ملیار دینار، واته له باشترین حاڵه‌تدا بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له به‌غداد بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت ده‌كاته 630 ملیار دینار، ئه‌ویش به مه‌رجی بڕینی ته‌واوی داهاته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم له باج و گومرگ و ڕه‌سمه‌كان كه به بڕی 130 ملیار دینار مانگانه ده‌خه‌مڵێنرێت له‌و 630 ملیار دیناره له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایییه‌وه له به‌غدا، واته له باشترین حاڵه‌تدا ته‌نها بڕی 500 ملیار دینار ده‌گاته هه‌رێم.
له كاتێكدا خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم بۆ یه‌ك مانگ بریتییه له 1 ترلیۆن و 352 ملیار دینار به‌م شێوه‌یه:
880 ملیار دینار بۆ ته‌واوی شایسته‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆران.
120 ملیار دینار بۆ به‌ركه‌وتی شایسته‌ی داراییی كۆمپانیا نه‌وتییه به‌رهه‌مهێنه‌كان.
130 ملیار دینار گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزی وه‌رگیراوی پێشه‌كیی فرۆشتنی نه‌وت.
180 ملیار دینار بۆ بودجه‌ی به‌كاربردن، له ناویدا پاره‌ی پترۆدۆلاری كه‌ركووكیش.
له كاتێكدا حاڵه‌تی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به شێوه‌ی ئێستا، كۆی گشتیی داهاتی چاوه‌ڕوانكراوی مانگانه بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مای 42 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت و داهاته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆ، بریتی ده‌بێت له 1 ترلیۆن و 20 ملیار دینار مانگانه، واته به جیاوازیی 390 ملیار دینار زیاتر له‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی 2017ی عیراقی فیدرالدا هاتووه.
به‌م شێوه‌یه و له‌به‌ر ڕۆشناییی لێكدانه‌وه و به‌راوردكاریی سه‌ره‌وه، له كاتی قبووڵكردنی هاتوو له یاسای بوودجه‌ی فیدرالی 2017 ، هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له به‌غداوه دێت ته‌نها به‌شی مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كات و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی دارایی له‌به‌ر ده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێم نامێنێته‌وه بۆ دابینكردنی خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن و پاره‌ی شایسته‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، كه به هه‌موویان 390 ملیار دیناری پێویسته.
پێشنیاری حكوومه‌تی هه‌رێم كه ڕه‌چاو نه‌كرا ئه‌وه بوو له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراله‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ به‌غدا، ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم خه‌رج بكرێت كه له خشته‌ی هاوپێچی یاسای بودجه‌دا هاتووه كه نزیكه‌ی 970 ملیار دیناری مانگانه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش به بڕی 50 ملیار دینار كه‌متره له داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له ورده‌كاریی ئه‌م به‌راوردكارییه و خستنه‌ڕووی دۆكیۆمێنته‌كان و ڕاپۆرته‌كانی شیكردنه‌وه، میوانداریی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی به‌ڕێزی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه و خستنه‌ڕووی ڕاستییه‌كان. حكوزمهتی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه ئاماده‌ییی ته‌واوی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی و له به‌رامبه‌ر دابینكردنی ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال به مه‌رجێك زیان به هه‌رێم نه‌گات، به پێچه‌وانه‌وه سه‌پاندنی هه‌ر ئیلتزامێكی یه‌كلایه‌نه به‌بێ هه‌بوونی ڕێككه‌وتنی هاوبه‌ش، هه‌رێمی كوردستان ناچار به جێبه‌جێكردنی ناكات.
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
6/12/2016