هۆشیار عەبدوڵا: فەرمون ئەگەر داهاتتان 1 ترلێۆن و 20 بیست ملیار دینارە، موچەی خەڵک بدەن

پەرلەمانتاری گۆڕان، هۆشیار عەبدوڵا وەڵامی حکومەت دەداتەوە دەڵێت" فەرمون ئەگەر  کۆی گشتی داهاتتان زیاترە لە یەک ترلێۆن و بیست ملیار دینار و ئیعتراف ئەکەن ئەی کوا ؟  موچەی خەڵک بدەن ئەگەر وایە کێ دەستی گرتون؟".

لە لێدوانێک بۆ سپی کە وەڵامی حکومەتی هەرێم دەداتەوە، هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێت" دوا ڕونکردنەوەی حکومەتی هەرێم لە دژی ئێمە تەنها و تەنها بۆ ئەوەیە پاساو بۆ بەردەوامی فرۆشتنی نەوتی ڕاستەوخۆ بدۆزنەوە و لەڕێگەی سۆمۆوە نەیفرۆشن ، هەمو ئەو شینەیان بۆ ئەوەیە بە ناوی قەرزی کۆمپانیاکان و قەرزی وەهمی ئەو پارەیەی گوایە پێشتر وەریان گرتوە داهاتی نەوت دیزە بە دەرخۆنە بکەن".

هەروەها ناوبراو دەڵێت "ئێمە باش دەزانین بەو پارەی لە بەرامبەر ٥٥۰ هەزار بەرمیلەکەی سۆمۆوە لە بەغداوە دێت کاتێک ئیلتیزامتان کرد لەگەڵ داهاتی ڕاستەقینەی ناوخۆ و گومرگەکان و زیادەی نەوت زۆر لە بەشی موچە زیاتر  دەکات".

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەشڵێت "پاشان ئەی دوساڵ نیە ئێوە ڕاستەوخۆ دەیفرۆشن و موچە نادەن ئێستا باسی ڕاستەوخۆ فرۆشتنی چی دەکەن ، تاکەی خۆڵدەکەنە چاوی خەڵکەوەوە و تاکەی دەست لەم ناشەفافیەت و دیزەبەدەرخۆنەکردنەی داهاتی خەڵکی کوردستان هەڵناگرن ؟!".



PM:11:04:06/12/2016