ناوەرۆكی كۆبونەوەی كۆمەڵ و بزوتنەوە بخوێنەرەوە

كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی كۆبونەوەو لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەیان ئاشكرا كرد.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی شاندێكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی كۆبونەوە.

رێبوار حەمەد وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕێگەیاند:" لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی پەیوەندەكانی هەردوولامان كردوەو هەنگاوی باشمان بڕیوە لە ماوەكانی ڕابردوو بەدەوامیش ئەبین".

هەروەها وتیشی:" دەمانەوێت هەڵویستی پارتە ئیسلامیەكان یەك بخەین لە كۆی ڕوداوو پێشهاتەكانی كوردستاندا و بەم نزیكانەش هەرسێ لایەنە ئیسلامیەكەی باشوری كوردستان كۆدەبینەوە سەبارەت بە پڕۆەی كاری هاوبەشی ئیسلامی و لێك نزیكبونەوەی زیاتر".

لای خۆشیەوە كامیل محمود ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند:" پڕۆژەكی هاوبەش دادەنێن كەهەموو پارتە ئیسلامیەكان كۆبكاتەوە تائەندازەی یەكگرتن و توانەوە لە ناو یەكتردا".



PM:01:07:07/12/2016