په‌رله‌مانی عێراق سەرجەم مادەكانی پرۆژە یاسای بودجەی پەسەند كرد
پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لەكۆبوونەوەی خۆیدا سەرجەم ماددەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٧ی پەسەند کرد.
له دانیشتنه‌كه‌ی پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان سه‌رجه‌م ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2017 كه له دانیشتنی رابردووی په‌رله‌ماندا مابوونه‌وه و په‌سه‌ند نه‌كراون خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سه‌ندكران.
له دانیشتنی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردووی په‌رله‌مانی عێراقدا كه تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو زۆرینه‌ی بڕگه و مادده‌كانی پڕۆژه یاسای بودجه خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سه‌ندكران.
له‌باره‌ی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشنیاره‌كه‌ی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له بوجه‌دا جێگیركرا كه خۆی ده‌بینێته‌وه له پابه‌ندكردنی حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات و هاوكات پابه‌ند كردنی حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
به‌پێی مادده په‌سه‌ندكراوه‌كه له به‌رامبه‌ر پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێم به راده‌ستكردنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی دیاریكراوه ئه‌وا حكومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌بێت به ره‌وانه‌كردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم و دابینكردنی بودجه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
هەروەها لەسەر موچەی بنەڕەتی هەبوو لەسەر ئەوەی هەر فەرمانبەرانێک کە مۆڵەت وەردەگرێت لە ٧٥%ی موچەکەی بدرێتێ، بەڵام کرا بە لە ١٠٠% و پەسەندیش کرا.
پاش په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه یاسای بودجه‌ی 2017 ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كرێت و دوای واژۆكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار "فوئاد مه‌عسوم" ده‌خرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
PM:03:04:07/12/2016