" نەوشیروان مستەفا پێیوایە بەدیلی مەسعود بارزانی زۆرە "

هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لەسەر جێگرەوەی مەسعود بارزانی رای نەوشیروان مستەفا ئاشکرا دەکات و دەڵێت" نەوشیروان مستەفا پێیوایە مەسعود بارزانی بەدیلی زۆر هەیە ومن لە مەجلسیا بوم لە سەروبەندی ساڵی ۲۰۱۳ چەند جارێک ناوی بەڕێز جەلالی سام ئاغای وەک کەسایەتی و بەدیلێکی بێ لایەن و کاریگەر باسدەکرد" .

لە لێدوانێکدا لەسەر رای نەوشیروان مستەفا دەربارەی بارودۆخی کوردستان، هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری گۆڕان بە سپی راگەیداند" بەڕای من نەوشیروان مستەفا بۆسیستمی سیاسی هەرێم سیستمی پەرلەمانی پێباشە ، بەو پێیە سەرۆکایەتی هەرێم ئەگەر نەشمێنێ ڕەنگە کاریگەری ئەوتۆی نەبێت و دەسەڵاتەکانی دابەش بکرێت بەسەر پەرلەمان و حکومەتدا ، یا بمێنێ بە دەسڵاتێکی تەشریفاتی و ڕەمزیەوە ، ئێمه پێمان وایە ئەزمونی سەرۆکایەتی لە شەرقدا سەر لە نیزامی شمولی و دیکتاتۆری دەردەهێنێت".

سەبارەت نە گەرانەوەی نەوشیروان مستەفا لەم بارودۆخە هەستیارەی کوردستاندا، هۆشیار عەبدوڵا وتی " نەگەڕانەوەی کاک نەوشیروان لە ڕاستیدا پرسێکە پەیوەست بە خۆیەوە بەڵام هێندەی من لێکدانەوە بۆ مانەوەی بکەم جیا لە حاڵەتی تەندروستی ، ئەو مەبەستیەتی لە ژیان و ئامادەیی خۆیدا بزوتنەوەکە بکەوێتە سەر سکەیەک کە بێ ئەویش بتوانێ بەردەوام بێت ، هەر چەند من پێم وایە ئەدائی بزوتنەوەکە لە غیابی ئەودا لە زۆر ئاستدا خراپ بوە و پێویستە ئەگەر تەندروستی ڕێگەی بدات بگەڕێتەوە ، چونکە بەڕاستی قیادەی ئێستای بزوتنەوەکە لە ئاستی چەوەڕوانیدا نین".

دەربارەی ئەو دەستپێشخەریەی بارزانی و پارتی دەستیپێکردووە بۆ لای لایەنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان، پەرلەمانتارەکەی گۆڕان وتی" پارتی سەرقاڵی کات کوشتنە مەبەستیەتی دۆخەکە بەم جۆرە درێژە پێ بدات تا هەڵبژاردنی داهاتوو لە ئێستاشدا کار بۆ هەڵبژاردن ئەکات ، بەم کۆبونەوەو شتانە تەنها حزبەکان بە تایبەت گۆڕان غافڵ گیر دەکات".



PM:03:41:07/12/2016