به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری نەزهەت حالی دەڵێت " كه‌سانێك داوا ده‌كه‌ن ولاتێكی دراوسێ بێت و ئه‌و وڵاته‌ی كه به خوێنی سه‌دان هه‌زار شه‌هید و بریندار ئازاد كراوه له نێوی ببات، كه‌سانێك به‌و په‌ڕی بێ شه‌رمی بانگه‌شەی ئەوە ده‌كه‌ن كه ئاماده‌ن به پێش سوپای بێگانه بكه‌ون و ده‌سه‌ڵاتی كوردی ڕابماڵن".
لە وتارێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانی "مه‌ترسی تیرۆر كردنی پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه" بڵاوکراوەتەوە، نەزهەت حالی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری دەڵێت" له ژێر ناوی ئازادی ڕاده‌ربڕین ، دیموكراسی ، شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی و به‌رگری كردن له قوتی خه‌ڵك، ئه‌وه‌ی خراپه ده‌رحه‌ق گه‌لی كوردستان ده‌كرێت و پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌مان تیرۆرده‌كرێن".
ئەو بەرپرسەی پارتی لە درێژەی وتارەکەیدا دەڵێت" به داخه‌وه هێزێكی زۆر له توانای گه‌لی كوردستان له به‌ر خۆ په‌ره‌ستی و ڕق و كینه‌ی نێوخۆیی ته‌نیا بۆ كورد شكاندن و یه‌كتر شكاندن به كار ده‌هێندرێت ، پێویسته هه‌موو كوردە نیشتمانپه‌روه‌رانی كوردستان له هه‌موو حزبه‌كان وریای ئه‌و مه‌ترسییه بن بۆئەوەی نەبین بە ئامرازی یه‌كتر شكاندن و كورد شكاندن".