تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی خاکی هەرێم

فڕۆکەکانی تورکیا بەردەوامن لە شکاندنی سەروەری خاکی هەرێم و بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە بە بیناوی بۆردومان کردنی بنکەکانی پەکەکە، ناوچەی زابیان بۆردومان کرد.

لە بەیاننامەیەکدا سووپای تورکیا، رایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ فرۆكە جەنگیەكانیان بۆردومانی بنكەو بارەگاكانی پەكەكەیان لەناو هەرێمی كوردستان لەناوچەی زاب و ژمارەیەك ئامانجیشیان پێكاوە".

تا ئێستا لەمەر ئەو هەموو پێشێلکاریە بەردەوامەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و سووپای ئەو وڵاتە دەیکاتە سەر خاکی هەرێم، حکومەتی هەرێم بێدەنگە و هیچ هەڵوێستێکی نییە.



PM:12:12:12/12/2016