پەرلەمانتاری گۆڕان سروە عەبدولواحید کە ماوەی دوو هەفتەیە پارتی هەڵمەتێکی میدیایی و جەماوری لە دژی ئەنجامداوە دوا، راگەیندراوێکی نوێ بڵاودەکاتەوەو سوپاسی ئەم کەس و لایەنانە دەکات کە پشتگیریان کردووە.
لەو راگەیەندراوەدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە، جگە لە سوپاسی هەموو ئەو توێژ و کەسایەتی و لایەنانەی پشتگیریان کردووە، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە"جارێکی دیکه دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه تا له په‌رله‌مان بم له‌ڕێگای ئه‌م ده‌زگایه له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوڕێ دڵسۆزه‌کانم هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ گه‌یاندنی ڕاستیه‌کان به‌هه‌موو دونیا ئه‌و ڕاستیه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان بێبه‌ش کراوه له سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی و چه‌ند که‌سێکی که‌م لێی سودمه‌ند ده‌بن، ده‌بێت شه‌رعیه‌ت بۆ ئێوه بێت ده‌بێت هاوڵاتی بڕیاری خۆی بدات چۆن سه‌روه‌ت سامانه‌که‌ی به‌کارده‌هێنێت نه‌ک گروپێک خۆی بکاته ده‌م ڕاست و به‌زۆری زۆرداری خه‌ڵک برسی بکات".
سوپاسگوزاری
سروه عبدالواحید
زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ده‌که‌م که له‌و هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وایه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی مه‌نسور بارزانی کردیه سه‌رمان له گه‌ڵمان بوون،هه‌موو ئه‌و هێرش و درۆ‌و به‌کارهێنانی هێزی چه‌کدار له نمایشێکی سه‌ربارزیدا ئێوه‌ی ئازیزی دوودڵ نه‌کرد له ده‌ربڕینی پشتگیری و هاوسۆزی خۆتان.
سوپاس بۆ ئه‌و پئشمه‌رگه قاره‌مان و بوێرانه‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌و خۆبان پیوه کردین و له‌مانای به‌رگریکردنه‌که‌مان تێگه‌شتن, وە سوپاس بۆ که‌س و کاری سه‌ربه‌رزی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و که‌مئه‌ندامان بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به‌و هه‌موو بووختان و درۆشاخدارانه‌ی پارتی و سه‌رکردایه‌تیه سه‌ربازییه‌که‌ی نه‌کرد.. سوپاس بۆ که‌ساییه‌تیه‌سه‌ربازیه‌کانی پشتگیریان کردم..هه‌روه‌ها هاوڕێ په‌رله‌مانتاره‌کانم چ له به‌غداو چ له کوردستان وهه‌موو ئه‌و سیاسیانه‌ی که قسه‌یه‌کی حه‌قیان فه‌رموو.
سوپاسی بێپایانمان بۆ ئه‌و مامۆستا ئاینیه به‌ڕیزانه‌ی که‌به‌ڕاسته‌و خۆ یاخود له‌ڕێگای هاوڕێیانه‌وه پشتگیری خۆیان ڕاگه‌یاندن.. سوپاس بۆ خه‌ڵکی سه‌ربه‌رزی هه‌ولێر که نه‌چوونه ژێر کاریگه‌ری ترس و تۆقاندنی پارتی بۆیان،هه‌روه‌ها خه‌ڵکی شاره‌کانی سلێمانی و دهۆک و که‌رکوک و هەڵەبجە و هه‌موو ناوچه جیاجیاکانی کوردستان .
سوپاس بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و هه‌موو توێژ‌و چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا که به هێز و توانای خۆیان زووڵم و زۆزداری پارتیان به‌رامبه‌رمان ڕه‌تکرده‌وه.
سوپاس بۆ ئه‌و ژنه حه‌ق بێژانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کان بۆ ته‌سفیه‌کردن وناوزڕاندنمانیان سه‌رکۆنه کرد.
سوباس بۆ هه‌موو ئه‌و ڕاگه‌یاندکارانه‌ی ڕاستیه‌کانیان گواسته‌وه‌و خه‌ڵکیان چه‌واشه نه‌کرد
و هەروەها سوپاس بۆ هه‌موو دۆستان و میدیاکاران و هاوڵاتیان کە لە رێی سۆشیال میدیاوە به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ هاوکارییان کردین و هه‌وڵیاندا به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ بووختان و پیلانه‌کانی ته‌له‌فزیون و سایت و به‌یجه‌کانی ئه‌م حزبه شکستخواردووه پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه.
سوپاسی بێپایانم بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی کە چ بە لێدوانی راستەوخۆ یان لە رێی سۆشیال میدیاوە هه‌وڵیاندا ڕاستیه‌کان ئاشکرا بکه‌ن و خۆیان ماندوو کرد بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که و ناردنی زانیاری بۆ هاوڵاتیان.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌موو ئه‌و کورده دڵسۆزانه بکه‌م که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات په‌یوه‌ندیان کردوو هاوسۆزی خۆیان ده‌ربڕی.
داوای لیبوردن ده‌که‌م ئەگەر که‌سێکم له‌بیرکردبێت , هیوادارم هه‌ر له‌خۆشیدا بن و سه‌رفراز بن.
جارێکی دیکه دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه تا له په‌رله‌مان بم له‌ڕێگای ئه‌م ده‌زگایه له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوڕێ دڵسۆزه‌کانم هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ گه‌یاندنی ڕاستیه‌کان به‌هه‌موو دونیا ئه‌و ڕاستیه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان بێبه‌ش کراوه له سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی و چه‌ند که‌سێکی که‌م لێی سودمه‌ند ده‌بن، ده‌بێت شه‌رعیه‌ت بۆ ئێوه بێت ده‌بێت هاوڵاتی بڕیاری خۆی بدات چۆن سه‌روه‌ت سامانه‌که‌ی به‌کارده‌هێنێت نه‌ک گروپێک خۆی بکاته ده‌م ڕاست و به‌زۆری زۆرداری خه‌ڵک برسی بکات، ئه‌م ڕاستیه ده‌بێت بگاته هه‌موو دونیا ئێمه فێری ترس و چاو سورکردنه‌وه نه‌بوین و سه‌رده‌می کۆیلایه‌تیش به‌سه‌رچوو.
ماوه‌ته‌وه بڵیم هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی چ به‌ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردووم یاخوود بوونه‌ته هۆی ناوزڕاندنمان داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار ده‌که‌م ئه‌مه‌جگه له‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نێکی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییشم لێ ئاگادار کردونه‌ته‌وه له‌مڕۆ به دوا هه‌رچی له‌خۆم و خێزان و خانه‌واده‌که‌م بێت ئه‌وا پارتی به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێت به تایبه‌ت ئه‌و که‌سه‌ی به‌خۆی و هچێزه‌که‌یه‌وه خه‌ڵکی له دژمان هاندا.