وێنە...ئەستێرە وروژێنەرەكەی عەرەب لەگەڵ هونەرمەندێكی كورد لە سلێمانی چی دەكات؟

خانمە هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی رولا سەعد بۆ گێڕانی ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ سەردانی كوردستان.

رولا سەعد لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ئاشكرای كردووە بۆ ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ دێتە سلێمانی و لە هۆتێل ڕامادا لەگەڵ هونەرمەندی لاو قاسم هەورامی ئاهەنگێك سازدەكات.

رولا خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەیكردنی كوردستان دەربڕیوە كە ئەمە سێهەم سەردانێتی و هیوای خواستووە هەوادارانی ئامادەی ئاهەنگەكە بن.

رولا سەعد ساڵی 1978 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان لەدایك بووە و ساڵی 2000 دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە،  بەهۆی ستایلی جلوبەرگ سەماكانی بە یەكێك لە هونەرمەندە روژێنەرەكان دادەنرێت.



PM:05:46:17/12/2016