لە رانیە بەڕێوەبەرایەتی پەروردە لەسەر بایکۆتکردن کۆبوونەوە لەگەڵ ١٦٩ بەڕێوەبەر سازدەکەن

بە مەبەستی شکاندنی بایکۆتکردنی دەوام لە ئیدارەی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە لەگەڵ ١٦٩ بەڕێوەبەردا کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ 20/12/2016 لەهۆڵی پەروەردەی ڕانیە بەڕێوەبەری سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کە ژمارەیان 196 بەڕێوەبەر بوو، لە قوتابخانە خوێندنگا باخچەی منداڵان لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕانیە و، یەکێتی زانایانی ئاینی و، کۆمەڵەی خەمخۆرانی ڕانیە، کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا کە تیایدا داوا لە مامۆستایان و بەڕێوەبەرەکان کرا بایکۆت بشکێنن و بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و ساڵێکی خوێندن نەفەوتێ.

لە بەرامبەر بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن لە پەروەردەی ڕانیە ڕایانگەیاند " شکاندنی بایکۆت لەدەستی مامۆستایان دایە و دایرەکانیش توانای شکاندنی بایکۆتیان نییە ، هیچ داواکارییەکمان جێ بەجی نەکراوەو ئێمە بەقسەی حیزب و کەس بایکۆتمان نەکردووە تا بەقسەی ئەوان بیشکێنین".

هەروەها وتیشی "ئێمە بە قسەی حیزبەکان بایکۆتمان نەشکاند، بەقسەی وەزیری پەروەردە نەمان شکاند ، بەقسەی جێگری سەرۆکی حکومەت نەمان شکاند بەڕێوەبەری پەروەردی سلێمانی دەستی لەکا کێشایەوەبایکۆتمان نەشکاند بۆیە ئێوە بەج روویەکەوە داوای شکاندنی بایکۆتمانلێ دەکەن؟ چیمان بەدەستهێنا؟".

لە کۆتایی دا بەڕێوەبەرەکانی پەروەردەی ڕانیە بە چەپڵە ڕێزان بایکۆتیان نوێ کردەوە و ڕەتیان کردەوە بایکۆت بشکێنن ، دواتر لەسەرئەوەڕێک کەوتن کە لیژنەیەکی هاوبەش پێک بهێنن و بۆ جێ بەجی کردنی داواکاری و وەڵام دانەوەی مامۆستایان بەم زوانە سەردانی سەرۆکی حکومەت بکەن.

  هەندرین سلیمان بە سپی میدیای راگەیاند" ئەمڕۆ بەرواری 2016/12/20 وەك ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەشداریمان لە كۆبوونەوەی سەرجەم بەرێوبەرو بەشێك لە كەسایەتی دەڤەری ڕاپەڕین لە هۆلی پەروەردە، کرد بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر بایكۆت كە ئەو كۆمەلە كەسایەتیە هاتبوون تەكلیفی بایكۆت شكاندن بكەن، بەڵام بە دەنگی گشت بەرێوبەرە بەریزەكان و ئیمەی ئەنجومەن بڕیاردرا بایكۆت بەردەوامەو لە چەندڕۆژی داهاتوودا خۆپیشاندانیكی بەرفراوان ئەنجام دەدەین".

 ئا: ئەمیرحسن... رانیە



PM:12:26:20/12/2016