لەبارەی زیادکردنی کارەباوە بڕیاردرا

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەکات.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە "هەوڵەكانمان دەخەینەگەر بۆئەوەی پلانی دانانی ئەو جۆزانە بە باشی بەریوەبچێت و لە رۆژێكدا زۆرترین ماڵ جۆزەی بۆدابنرێت و هەروەها كەمترین تێچوو لە سەر هاووڵاتی بكەوێت ئەوە جگە لە دۆزینەوەی رێگایەك تا ئەو جۆزانە نەتوانرێت فێلی تیا بكرێت".

هەروەها ڕاشیگەیاندووە " دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری چارەسەری بنەرەتی كێشەی كارەبا ناكات بەڵام دەبێتە هۆی زیادبوونی كاتژمێرەكانی كارەباو كێشەی فیدەرەكانی كارەباو سەرە محەویلەی گەرەكەكان چارەسەردەكات".



PM:12:08:22/12/2016