ڤیدیۆ.. دەشنێ: بۆ من گرنگ نییە شوو بکەم

خانمە گۆرانیبێژ دەشنێ موراد لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت تا ئێستا قسمەت نەبووە هاوسەرگیری بکات و دەشڵێت "ئێستا بۆ من گرنگ نییە شوو بکەم" و مەرجەکانیشی بۆ هاوسەرگیری ئاشکرا دەکات.
خانمە گۆرانیبێژ و پێشکەشکاری دیاری کورد، دەشنێ موراد چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ماڵپەڕی کەی مەگەزین ئەنجامداوە و چەندین نهێنی تایبەتی ژیانی ئاشکرا دەکات و هۆکاری دوورکەوتنەوەی لە کاری هونەری بۆ سێ ساڵ و باس لە کارکردنیشی دەکات لەگەڵ هەڵکەوت موراددا، هەروەها پێشی وایە خانمە گۆرانیبێژ لۆکە یەکێکە لە خانمە هونەرمەندە سەرکەوتووەکان.
هەروەها دەشنێ باس لەوەدەکات جارێکی دیکە نایەوێت بەرنامەی بێ کۆنتڕۆڵ پێشکەش بکات و هەروەها باس لە پرۆژەکانی ئایندەی دەکات.



PM:07:18:23/12/2016