سۆران
عومەر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان باوكی به به‌نزین
ئاگری لێ به‌ردراوه و سوتاوه و پاش هه‌فته‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست
دا.
سۆران
عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كای مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاندووە
"پاش به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌رباره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی
كچه خوێندكارێكی زانكۆی ئیشق به‌ناوی "سه‌روین نۆبه‌دار" كه
دانیشتووی بله و بارزانن، به‌پێی وته‌ی كه‌شه نزیكه‌كانی ئه‌م خانهواداه،
سه‌ورین له‌لایه‌ن باوكی به به‌نزین ئاگری لێ به‌ردراوه و سوتاوه و پاش هه‌فته‌یه‌ك
له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا".
سۆران
عومه‌ر نووسیویه‌تی "له گێڕانه‌وه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌م خانه‌واده‌دا
هاتووه له 2016/12/15 بابی سه‌روین سه‌ره‌تا چه‌قۆی له ده‌ستی سه‌روین داوه،
دواتر به‌نزینی پێداكردووه و ئاگری لێ به‌رداوه و سووتاوه".
هەروەها
دەشڵێت "برایه‌كیشی به هه‌مان
هۆكار له نێو ماڵه‌وه سووتاوه، به‌ڵام براكه‌ی له ژیاندا ماوه" و
ئاشکراشیکردووە "هۆكاری ئه‌م رووداوه‌ش بۆ مه‌سه‌له‌ی خوازبێتی كچه‌كه
ده‌گێڕنه‌وه".
هەروەها
دەڵێت"پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه له
رووداوه‌كه بكات و تۆمه‌تباری ئه‌و تاوانه ده‌ستگیر بكات و رووبه‌ڕووی دادگای
بكاته‌وه، چونكه ترس هه‌یه له په‌رده‌پۆشكردنی تاوانه‌كه و به‌لاڕێدابردنی
ئه‌سڵی رووداوه‌كه".