عەلی حەمەساڵح نهێنییەكی دیكەی فرۆشتنی بیرە نەوتەكانی هەرێم بە توركیا ئاشكرا دەكات

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان نهێنییەکی نوێی پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم و تورکیا سەبارەت بە فرۆشتنی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم ئاشكرا دەکات.

عەلی حەمە ساڵح  جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە سپی راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەتا ساڵی ٢٠٤٥ پێشنیازی فرۆشتنی سەرجەم کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی بۆ حکومەتی تورکیا کردووە.

وتیشی '' هەتا ئێستا تورکیا بەو پێشنیازەی هەرێمی کوردستان رازینەبووە و داوای پشکی زیاتر لەو کێڵگە نەوتیانە دەکات کە هەرێم بۆی پێشنیاز کردووە''.

عەلی حەمە ساڵح جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە  ئەمشەو ٤ شەممە ٢٨/١٢/٢٠١٦ داتا و زانیاری تەواو لەو بارەیەوە بڵاودەکەمەوە و هەموو شتێک دەخەمە روو.



PM:02:37:28/12/2016