وێنە.. پۆلیس داوای هاوكاری بۆ دۆزینەوە كچێك دەكات
پۆلیسی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەكات بۆ دۆزینەوەی كچێكی عەرەب كە لەماڵەوە چووتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە هاوكاریان بكەن.
لەمبارەیەوە هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی كانونی دووه‌م به دواڕۆژی راگه‌یاند "ئه‌م كچه به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و ناوی (فاتیمه جه‌مال زیدان) ته‌مه‌نی 18 ساڵه و خه‌ڵكی پارێزگای روومادیه و ماوه‌ی مانگێكه هاتوونه‌ته هه‌ولێر.
وتیشی "داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین هه‌ر كه‌سێك زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م كچه هه‌یه با له‌رێگه‌ی ژماره ته‌له‌فۆنی 066104 یان 066134 پۆلیسی فریاكه‌وتن ئاگاداربكاته‌وه".
PM:03:58:06/01/2017