نرخی نەوت بۆ هاوڵاتیان هەرزان دەبێت

بە مەبەستی هەرزانبوونی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیان، ئەو كۆمپانیایانەی كە سوتەمەنی وەك بەنزین هاوردەی شاری سلێمانی دەكەن، مەرجیان بەسەردا سەپێنراوە كە دەبێت  نەوتی سپیش هاوردە بكەن. 

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوتی كانزاكانی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەونیدا رایگەیاند" بەمەبەستی بەرز نەبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا و خراپی دۆخی هاووڵاتییان لە ڕووی پێ نەدانی نەوت، ئەو كۆمپانیایانەی سوتەمەنیەكە دەهێنن، لە پارێزگا ڕێگەیان پێنادرێن و نووسراویان بۆ ناكرێت تا مەرجی ئەوەیان بەسەردا نەسەپێندرێت كە لەگەڵ بەنزینەكەش نەوت هاوردە بكەن تا نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا بەرز نەبێتەوە".
 
ژمارەی ئەو كۆمپانیایانە 14 دانەیە و لەگەڵ هێنانی بەنزینەكەش نەوت هاوردە دەكەن و لێرە دەفرۆشرێتەوە بە هاووڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ی نرخی زیاتر به‌رز نه‌بێته‌وه‌.
 
پێشبینی دەکرێت مەرج زیاتر لەسەرکۆمپانیاکان دابنرێت، تا نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ٨٠ هەزار دیناری عێراقی.



AM:11:30:09/01/2017