ئەدهەم بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی کۆدەبێتەوە

لێپرسراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی ئەدهەم بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕزای کۆدەبێتەوە.

لە روونکردنەوەیەکی مامۆستایانی ناڕازی ک کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا هاتووە" پاش ئەوەی پارتی چەندین جار داوای بینینی نوێنەری خۆپیشاندەرانی کرد، لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەمەبەستی تێگەیشتن لە داواکەی پارتی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبەیان لە سلێمانی کرد و لەگەڵ ئەدهەم بارزانیدا کۆبونەوە''.

لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە '' لە کۆبونەوەکەدا پارتی بە ئاشکرا ترسی خۆیان لە چونە بەردەم بارەگاکانیان نیشانداوە و داوای راگرتنی خۆپیشاندانیان بۆ بەردەم بارەگاکانیان کردووە''.

ئەنجومەنەکە داواکارییەکەی پارتییان رەتکردۆتەوە و دەڵێن '' ئێمە بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندانی مەدەنیانە و دوور لە توندوتیژی و پارتیش وەک لایەنێکی سەرەکی بەرپرس لە کوردستان رووبەرووی بەرپرسیارێتی برسیکردنی خەڵك دەکرێتەوە و سازش لەسەر بڕیاری گەیاندنی پەیامەکانی شەقام بەسەرجەم حزب و لایەنەکان ناکەن''.



AM:10:30:10/01/2017