لە پردێ ڕێگری لە دوو پەرلەمانتاری بەناوبانگی کوردستان کرا

لە بازگەی پردێ هەریەکە لە پەرلەمانتاران، عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان و سۆران عومەر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ڕێگرییان لێکرا بچنە شاری هەولێرەوە.
سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند "ئەمڕۆ  لەگەڵ عەلی حەمە ساڵح بەرەو شاری هەولێر رۆشتوون، بەڵام لەلایەن ئاسایشی بازگەکەوە رێگرییان لێکراوە"
سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵێ ئیسلامی بە ئێن ئار تی وتووە'' ێمە لەکاتێکدا دەمانویست بچین بۆ هەولێر، هێزە ئەمنییەکان لە بازگەی پردی ڕێگرییان لێکردین".
نئەو پەرلەمانتارە وتووشییەتی  "هێزە ئەمنییەکان ئەوەشیان وت کە ئەگەر بڕۆن بەرەو هەولێر تەقەتان لێدەکەین، بەڵام تائێستا ئێمە لە بازگەکەین".




PM:09:23:10/01/2017