عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان سەبارەت بە ڕێگری
لە خۆی و سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵ لە بازگەی پردێ و ڕێگری لە خۆیان و
خێزانەکەیان بۆ چوونە ناو هەولێرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند "کاتژمێر هه‌شت و نیوی ئه‌م شه‌و له‌گه‌ڵ
خێزانم ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ هه‌ولێر. کاک سۆران عومه‌ر و خێزانه‌که‌شی بۆ هه‌ولێر ده‌هاتن."
هەروەها
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەو پەرلەمانتارەدا هاتووە "له بازگه‌ی پردێ، که
ئۆتۆمبیلی سۆران عومه‌ر پێش ئۆتۆمبیلی من بوو، دوای ئه‌وه‌ی دوای هه‌ویه‌ی لێده‌که‌ن،
هه‌ویه‌که‌یان پێده‌دات، دواتر پێیده‌ڵێن: "ئۆتۆمبیله‌که لاده، پاشان ده‌بێت
به‌ده‌مه قاڵه‌و ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کدار له‌ده‌وری ئۆتۆمبیله‌کان کۆبونه‌وه‌و میلی
تفه‌نگیان هێنایه‌وه‌و کاک سۆرانیش میلی ده‌مانچه‌ی هێنایه‌وه( بۆ زانینی رووداوه‌که
وه‌ک خۆی کامیره‌ی سه‌یته‌ره‌که هه‌یه کێ ده‌ستپێشخه‌ری کردووه)."
عەلی
حەمە ساڵح نوسیویەتی "پاش ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێر
و نیو ڕایانگرتین و من به‌شێوه‌ی دیالۆگ و لێکتێگه‌شتن زور هه‌وڵمدا گرفته‌که چاره‌سه‌ر
بکه‌م. به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوین و له‌و ماوه‌یه‌دا نه ده‌یانهێشت بگه‌ڕێیه‌نه‌وه سلێمانی
و نه‌ده‌یانهێشت داخڵبین.،دواتر کاتژمێر 10 به‌رپرسی
بازگه‌کان ڕایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌ردووکتان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سلێمانی. "