شیلان ئاكجان خانمە هونەرمەنو کچە مۆدێلی کورد لە چاوپێکەوتنێکدا چەندین هێنی ژیانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت لە شێوەدا لە لەیدی گاگا دەچێت بەڵام لە ستایلدا جیاوازن.
شیلان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاژانس دەڵیت به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیمان هه‌بوو، به هۆی كاركردنمان به یه‌كه‌وه یه‌كدیمان ناسی، نازناوه‌كه‌ی خۆشم (ئاكجان) به‌هۆی هاوسه‌ره‌كه‌مه‌وه هه‌ڵم گرتووه كه نازناوی ئه‌وه، مانگی ههنگوینییشمان له مارماریس و بۆردرۆم به‌سه‌ر برد".
سەبارەت بەوەی بۆچی بە قژی شینەوە دەردەکەوێت دەڵێت " هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ڕه‌نگه ته‌نیا حه‌زێكی تایبه‌تی خۆم بووه به هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕه‌نگێكی ناباوه، ئه‌و ڕه‌نگه زیاتر له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگ و شێواز و ویستی خۆمدا ده‌گونجێت."
دەقی چاوپێکەوتنەکە
ئاژانس: تۆ هه‌م وه‌ك هونه‌رمه‌ند و هه‌م وه‌ك مۆدێل ناسراویت، خۆت كام له‌م دوو پیشه‌یه‌ت زیاتر لا په‌سه‌نده؟
هه‌ردووكیان به لای منه‌وه دوو كاری گرنگن، به‌ڵام من گۆرانیوتنم زیاتر لا په‌سه‌نده.
ئاژانس: زۆر كه‌س باس له‌وه ده‌كات كه تۆ زۆر له له‌یدی گاگا ده‌چیت؟ به‌رامبه‌ر ئه‌وه بۆچوونت چییه؟ پێت وایه به‌و جۆره بێت؟
زۆر كه‌س پێم ده‌ڵێن كه له له‌یدی گاگا ده‌چم، ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه به لامه‌وه، من پێم وایه له ڕواڵه‌تدا له ئه‌و بچم به‌ڵام له ئاكار و هه‌ڵسوكه‌وتدا هیچ له‌و ناچم، ستایڵی من زۆر جیاوازه له ئه‌و، من به ستایلی تایبه‌تی خۆم ده‌ركه‌وتووم.
ئاژانس: تۆ خه‌ڵكی كام شاره‌ی كوردستانیت، بۆچی زیاتر له توركیا ده‌مێنیته‌وه؟
من له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری سلێمانیم و ماوه‌یه‌كی زۆر له شاری كه‌ركوك ژیاوم، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له هه‌رێمی كوردستان و توركیاش ده‌ژیم، به پێی كاره‌كانم ماوه‌یه‌ك له هه‌ولێر و ماوه‌یه‌ك له ئیستانبووڵ ده‌مێنمه‌وه، من تاقانه‌ی خێزانه‌كه‌مم و ته‌نیا یه‌ك برام هه‌یه، په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێرم ته‌واو كردووه له به‌شی شێوه‌كاری و ئێستاش قوتابی كۆلێژی هونه‌رم له به‌شی دیزاینی ناوه‌وه.
ئاژانس: به خۆشه‌ویستی ژیانی هاوسه‌رگیریت پێك هێنا؟ چۆن یهكدیتان ناسی؟ بۆ مانگی هه‌نگوینی چوونه كوێ؟
به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه ماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیمان هه‌بوو، به هۆی كاركردنمان به یه‌كه‌وه یه‌كدیمان ناسی، نازناوه‌كه‌ی خۆشم (ئاكجان) به‌هۆی هاوسه‌ره‌كه‌مه‌وه هه‌ڵم گرتووه كه نازناوی ئه‌وه، مانگی ههنگوینییشمان له مارماریس و بۆردرۆم به‌سه‌ر برد.
ئاژانس: زۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه جلوبه‌رگه‌كه‌ت بوێرانه‌یه، ئایا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕه‌خنه‌ت لێ نه‌گیراوه؟
به دڵنیاییه‌وه ڕه‌خنه‌ی زۆرم لێ گیراوه، به تایبه‌تی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنم به كاری هونه‌ری، به‌ڵام من هه‌ر به‌رده‌وام بووم له‌سه‌ر كاره‌كانم و به‌و شێوازه كارم كردووه كه خۆم ویستوومه، به خۆشحاڵییه‌وه ئێستا تێگه‌یشتنی خه‌ڵكیش باشتر بووه و ڕه‌خنه‌كان بۆ بنیادنه‌ر گۆڕاون.
ئاژانس: بۆچی زۆركات به قژی ڕهنگشینهوه ده‌رده‌كه‌ویت؟
هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ڕه‌نگه ته‌نیا حه‌زێكی تایبه‌تی خۆم بووه به هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕه‌نگێكی ناباوه، ئه‌و ڕه‌نگه زیاتر له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگ و شێواز و ویستی خۆمدا ده‌گونجێت.
ئاژانس: له‌گه‌ڵ وه‌رزش نێوانت چۆنه؟ كێش و باڵات چه‌نده؟
به شێوازێكی به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كه‌م و زۆر ئاگام له ته‌ندرووستی و شێوازی جه‌سته‌ی خۆمه، كێشم 40 كیلۆیه و باڵام 158 سانتیمه.
ئاژانس: كاری هونه‌ریی نوێت به ده‌سته‌وه‌یه؟ به نیازی ئه‌لبووم نیت؟
به‌ڵێ سه‌رقاڵی گۆرانییه‌كی سنگڵم كه ئێستا له ته‌واوبووندایه، به‌ڵام جارێ بیرم له ئه‌لبوومی هونه‌ریی نه‌كردووه‌ته‌وه تا ئه‌و كارانه‌ی هه‌مه ته‌واویان ده‌كه‌م.
ئاژانس: مه‌رجی بوون به كچه‌مۆدێلێكی باش چییه؟
بوێری، باکگراوندی ڕۆشنبیریی گشتی و هونه‌ری و له‌شولارێكی ڕێك و وه‌رزشی، بۆ هێشتنه‌وه‌ی ڕووخساریشم به جوانی میوه زۆر ده‌خۆم.
ئاژانس: به‌ده‌ر له كاری هونه‌ری و مۆدیل حه‌ز و خولیات چییه؟
حه‌ز ده‌كه‌م بۆ هه‌ریه‌كه له وڵاته‌كانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و فه‌ڕه‌نسا گه‌شت بكه‌م، زۆر خولیاشمه وه‌رزشی ئاسمانی بكه‌م و به په‌ڕه‌شووت له فڕۆكه‌وه خۆم هه‌ڵبده‌مه خواره‌وه.