حکومەت لەبارەی ئینتەرنێتەوە بڕیاریدا

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند لەڕێگەی تەندەرێكەوە، پڕۆژەی گواستنەوەی ئینتەرنێتی بێ سنور بۆ ماڵەكان دابیندەكرێت، كە سێ‌ ئۆفەر لەخۆدەگرێت.

ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"لەڕێگەی تەندەرێكەوە، پڕۆژەی گواستنەوەی ئینتەرنێتی بێ سنور بۆ ماڵەكان دابیندەكرێت، كە سێ‌ ئۆفەر لەخۆدەگرێت

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە وتیشی "ھاوڵاتیان دەتوانن بۆ ماوەی مانگێك بەبێ سنور ھێڵی ئینتەرنێت بەكاربھێنن، هەروەها ژمارەیەكی تەلەفۆنی لەگەڵە، كە ھاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی تەلەفۆنی پێ ئەنجامبدەن و هاوكات بەكارھێنەران دەتوانن لەڕێگەی ھێڵەكەوە، تەماشای چەند كەناڵێكی تایبەت بكەن، بەبێ بەكارھێنانی ئامێری سەتەلایت"

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە وتیشی، "بەكارھێنانی ھێڵەكە لەڕێگەی چەند كارتێك دەبێت، كە نرخەكەی لە ٣٩ھەزار دینار دەستپێدەكات و چەند كارتێكی تریشی هەیە، كە شوێنە بازرگانیەكان دەتوانن سودی لێ وەربگرن".



PM:09:51:19/01/2017