كارەبای كەم دەكات‌و وەزارەتی كارەبا پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای راگەیاند

بەوتەی بەرێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بەهۆی سوتانی ژمارەیەكی زۆر محاویلە، بڕی كارەبای نیشتمانی كەم دەكات‌و تا ئێستاش بەشێك لەگەڕەكەكان بی كارەبان.

لەمبارەیەوە سالار حسامەدین بەرێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند:" لە مانگی 12 وە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە 260 محاویلەی كارەبا سوتاون و بەهۆی بێ بودجەییەوە تەنیا توانیومانە 25 محاویلە بكرین".

وتیشی:" ئیستا جارێكی دیكە بەهۆ نزم بونەوەی پلەكانی گەرماوە كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی كەم بوەتەوە بۆ حەوت كاتژمێر و فیدەرو محاویلەكانمان فشارێكی زۆریان لەسەرە و هێشتا بەشێك لە گەرەكەكان بێ كارەبان".

سەبارەت بە كڕینی محاویلە لەلایەن هاولاتیانەوە بەرێوبەری كارەبای سلێمانی وتی:" ئەو حاڵەتانە كەم بوە و تەنیا یەك محاویلە كراوە بەلام حاویلە چاككردنەوە هەبوە لەلایەن هاولاتیانەوە".



PM:03:24:22/01/2017