ڤیدیۆ.. لاهور شێخ جه‌نگی جه‌خت لەسەر رێكەوتنی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كاته‌وه
به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هه‌رێم له یه‌كێتی ، جه‌خت له به‌رده‌وامی ڕێككه‌وتنامه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات و ده‌ڵێت" پێویسته ڕێگرێكان لاببرێت".
ئه‌مڕۆ 24/1 لاهور شێخ جه‌نگی له وتارێكدا ، له یادی شه‌هیدبوونی شه‌هید " مامه‌ڕیشه" له‌شاری چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند ،" ئێستا یه‌كێتی له‌به‌رده‌م چه‌ند ئه‌گه‌رێكی سیاسی و سه‌ربازی گراندایه ناكرێت یه‌كێتی به‌م دۆخه ناله‌باره‌ی ڕازی ببێت ، بۆیه ده‌بێت یه‌كێتی به‌زووترین كات خۆی ڕێك بخاته‌وه و كۆنگره ببه‌سێت و سه‌ركردایه‌تیه‌كی نوێ و نیشتمان په‌روه‌ر و چالاك وه‌ك ڕابردووی بكاته سه‌رمه‌شقی خه‌بات نوێی ".
لەگرتە ڤیدیۆیەكدا كە ماڵپەڕی سنوری میدیا بڵاویكردوەتەوەن لاهور شێخ جەنگی دەڵێت: ده‌بێت یه‌كێتی سور بێت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه سیاسیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وی له ده‌باشان به ئاماده‌بوونی مام جه‌لال و دواتر وژاو كرا و هه‌موو ئه‌و ڕێگریانه‌ی جۆرێك ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی تووشی وه‌ستان كردوه پێویسته لاببرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه ، ده‌بێت یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی هێزێكی نیشتمانی كاریگه‌ر بده‌ن و ئه‌وكات له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و ته‌واوی هێزو لایه‌نه‌كاتی تری هه‌رێم ده‌ست به پرۆسه‌یه‌كی سیاسی نوێ بكه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و ڕێكخستنه‌وه‌ی پهه‌یكه‌لی سیاسی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و باشتر كردنی ژیان و گوزرانی هاوڵاتیان و ئارامی و ئاسایشیان بخه‌ینه ئه‌ستۆی خۆمان ".
PM:04:22:24/01/2017