حکومەتی هەرێم بە فەرمی خۆشترین هەواڵی سەبارەت بە مووچە ڕاگەیاند

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند ، ساڵی ٢٠١٧ گۆڕانكاری ڕوو دەدات و ڕەوشەكە بەرەو باشتر دەڕوات و ئێستا بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونەكان و هاوكاری هەموو لایەك پێداچوونەوە دەكەین بە سیستەمی پاشەکەوتی موچەدا لە بەرژەوەندی مووچەخۆران.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەنگاوێكی گرنگی حكومەتی هەرێم بەڕووی چاكسازیی و شەفافییەتی زیاتر لە داهاتەكانی گومرگ، بە ئەلكترۆنیكردنی دەروازەكانە و بەستنەوەیان بەیەكەوە لەڕێی سیستەمێكی ئەلكترۆنیدا.

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاندووە "سیستمی بەئەلكترۆنی كردنی سیستەمی كاری گومرگەكان گرنگە بۆ زیادكردنی داهات و كەمكردنەوەی ڕۆتینات لە خاڵە سنوورییەكان و جموجوڵی بازرگانیش زیندوتر دەكات".<br />

ڕاشیگەیاندووە چاكسازیەكانی حكومەت تەنها لە كەرتی گومرگ نین و هەموو سێكتەرەكانی تر دەگرێتەوە و دەڵێت" پێداچوونەوەمان كردووە بە سیستەمی گباج و میكانیزمی كۆكردنەوەی باج و چۆنیەتی بەكارهێنانی وەك بوودجەیەكی حكومەت. هەروەها بە ئەلكترۆنی كردنی كەرتی دارایی و كاڕگێڕی، كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر خزمەتكردنی هاوڵاتیان و كۆكردنەوەی داهات و خەجكردنی بەشێوەیەكی شەفافتر

هەروەها دەڵێت " زیاتر لە ٧٠٠ هەزار مووچەخۆر خۆیان تۆمار كردووە لەو سیستەمە و پێویستە هەموو مووچەخۆران خۆیان تۆمار بكەن، چونكە دوای كۆتایی هێنانی وادەی پڕۆسەكە، مووچە نادرێت بەو كەسانەی، كە خۆیان تۆمار نەكردووە".

وتیشی " دەبێت قەبارەی حكومەت بچووك بكەینەوە و ئەو سەردەمەش تێپەڕی، كە بە ئیمزایەك ٢٥ هەزار كەس لە حكومەت دابمەزرێت"

قوباد تاڵەبانی وتوشییەتی " ساڵی ٢٠١٧ مان ناو ناوە (ساڵی رێكخستنەوە)، دەبێت هەموو كارەكانی حكومەت ڕێكتر بخرێنەوە و دواتر دەیسەلمێنین، بە كردەوە، كە ئێمە خزمەتكاری هاوڵاتیانین و گەشبینیشین بەوەی ساڵی ٢٠١٧ گۆڕانكاری ڕوو دەدات و ڕەوشەكە بەرەو باشتر دەڕوات".

سەبارەت بە پێداچونەوە بە سیستەمی پاشەكەوتی مووچە وتی "پار ساڵ بڕیاری پاشەكەوت كردنی بەشێك لە مووچە درا، كە بە ویستی كەس نەبوو و كەسیشمان ڕازی نەبووین، بەڵام حكومەت ناچار بوو، بڕیاری ئەوەشماندابوو، كە ڕەوشی دارایی باش ببێت پێداچوونەوە دەكەین بەو سیستەمە، ئێستا بەسوود وەرگرتن لە ئەزموونەكان و هاوكاری هەموو لایەك پێداچوونەوە دەكەین بەو سیستەمە لە بەرژەوەندی مووچەخۆران".

دڵنیاییش بە فەرمانبەران دەدات كە پارەی پاشەكەوت كراوی مووچەكانیان نافەوتێت و میكانیزمی تایبەتیشمان هەیە بۆ ئەو مەبەستە.



PM:09:18:25/01/2017