وادەی زیادكردنی كارەبای نیشتمانی راگەیەنرا

بە بڕیارێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەریم لە ناوەراستی مانگی داهاتوودا كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەکرێت.

حەمەئەمین هەورامانی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان لەلێدوانیكی رۆژنامەوانیدا راگەیاندوە" زیادبونی كاتژمێرەكانی كارەباری نیشتمانی تا ناوەراستی مانگی شوباتی داهاتو وەك خۆی دەبێت و هیچ گۆرانكاریەكی بەسەردا نایەت".

راشیگەیاندوە " لە ناوەڕاستی مانگی دوو گۆڕانكاری لە پێدانی كارەبای نیشتمانی دەكرێت و زیاد دەبێت، ئەوەش دیار نییە زیاد بوونەكە چەند دەبێت، چونكە گۆڕانكاری لە كەشوهەوا كاریگەری لەسەر پێدانی كارەبای نیشتمانی دەبێت".



PM:02:55:30/01/2017