بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پاریزگای سلێمانی تێیدا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا کەمیکردووە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباشی بە هاووڵاتییان، دیاری کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای پاریزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە بەهۆی بەفر بارین و شەپۆلی سەرماوە، گوشارێکی زۆر کەوتووەتە سەر کارەبای شارەکە و خواست لەسەر کارەبا زۆر بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە، کە رۆژانە شەش کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتییان دەدەن و ناتوانن لەو بڕە زیاتر کارەبا بۆ مالان دابین بکەن